
میسی لە یاریەکەی ئیکوادۆر
SNN Sport
لە یەکەم جەولەی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022ی قەتەر، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین وئیکوادۆر لە یاریگای بۆمبانێرا رووبەڕووی یەکبوونەوە و لە ئەنجامدا ئەرجەنتین توانی بە تاکە گۆڵی لیۆنێل میسی یاریەکە بباتەوە.
میسی دوای یاریەکە قسەی بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی کردوو وتی:” ئەوەی گرنگ بوو بە بردنەوە دەستمان پێکرد، ئێمە زەحمەتی پاڵاوتنەکانی مۆندیال دەزانین، یارییەکانی هەموو کات زەحمەتە،ئێمە پێشبینی ئەو ئاستەمان لە خۆمان دەکرد، چونکە ماوەی ساڵێکە زۆر یارییمان نەکردووە،ئەوەش ئاساییە”.
دواتر وتی:” یاری یەکەم هەموو کات ئاڵۆزە، ئەوەی گرنگ بوو براوە بووین، لەسەرمانە کار بکەین و بەردەوامبین لە گەشەکردن”.
لە کۆتاییدا وتی:” ساڵێکی ئاڵۆز بوو بۆ ئەوەی کە تێیدا ژیاوین، توانیم دووبارە لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەم یاری بکەمەوەو خۆشی بە هاندەران ببەخشم بۆ بردنەوەکە،ئێمە کار دەکەین بۆ لابردنی فشارەکان لەسەر خۆمان، هێزی زۆر دەنێرم بۆ هەموو ئەرجەنتینییەکان”.
میسی 7 گۆڵی پێویستە بۆ ئەوەی ببێتە گۆڵکاری مێژووی ئەمریکای باشوورو ژمارەکەی پێلی بکات بە ناوی خۆیەوە.
“Poder jugar hoy con la Selección y darle una alegría a la gente con esta victoria más allá del juego, es bueno para descomprimir un poco. Desde acá mandarle mucha fuerza a los argentinos. Sé que es un momento difícil para todos”.
✍️ LIONEL MESSI. #EliminatoriasEnTyCSports. pic.twitter.com/OARRjMNSf2
— TyC Sports (@TyCSports) October 9, 2020
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









