
قه‌ڵا له ناوه‌ندى شارى هه‌ولێر | فۆتۆ: SNN
SNN – بریار محەمەد
سه‌رۆكى رێكخراوێكى ژینگه‌یی هۆشدارى له كه‌مى رێژه‌ى سه‌وزایی له‌نێو شارى هه‌ولێردا ده‌دات و ده‌ڵێت: هێشتا 14%ى تێنه‌په‌ڕاندووه، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه كه، “پێویسته چاندنى دره‌خت له‌به‌رده‌م ماڵه‌كانیان بكرێته مه‌رج به‌سه‌ر هاووڵاتییانه‌وه”.
به‌پێى پێوه‌ره جیهانییه‌كان پێویسته هه‌ر شارێك رێژه‌ى سه‌وزایی بگاته 20%، بۆ ئه‌وه‌ى شارێك بێت له‌ڕووى ژینگه‌ییه‌وه گونجاو بێت بۆ ژیان.
ئاسۆ شكاك، سەرۆكی رێكخراوی (ئاڤیار) تایبه‌ت به پاراستنى ژینگه له‌وباره‌یه‌وه به SNNى راگه‌یاند: “رێژەی سەوزایی لە هەرێمی كوردستان نەگەیشتووەتە ئاستی ستاندارده جیهانییه‌كان، به‌تایبه‌تیش له شارى هه‌ولێر هێشتا نه‌گه‌یشتووه‌ته 14%”.
وتیشى: “كێشه‌كه ته‌نیا شارى هه‌ولێر نییه، به‌ڵكو شاره‌كانى تریشه، من پێموایه رێژەی سەوزایی لە كوردستان جێگەی نیگەرانییە، چونكه لە ماوەی ئه‌م دوو سێ ساڵەی قەیرانی داراییدا سەوزایی كەمتربووهتهوه و هیچ زیادى نه‌كردووه، هاووڵاتییان بەهۆی نەبوونی سووتەمەنییه‌وه دارێكی زۆریان بڕیووە، ئەگەر 1%ی دار بڕدرابێت ئەوە مانای وایە سەوزاییەكی زۆرمان لەدەستداوە، هەروەها بەهۆی تۆپبارانی ناوچە سنوورییەكانیشهوه سەوزایی كەمبووەتەوە”.
ئەو چالاكوانەی ژینگه‌ییه هۆشدارى ده‌دات له وشكبوونى پارك و شوێنه گشتییه‌كان و روونیدەكاتەوە: “بەهۆی بێ ئاوی و بێ بودجەییهوه چەندین پارك وشك بوون و چەندین ناوچەی سەوزاییش كراونەتە باڵەخانە، بە تایبەت لە شوێنەكانی نیشتەجێبوون”.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “پێویسته چاندنى دره‌خت له‌به‌رده‌م ماڵه‌كان بكرێته مه‌رج به‌سه‌ر هاووڵاتییانه‌وه، تاوه‌كو ئه‌وكاته‌ى ئه‌م بابه‌ته ده‌بێته كلتور”.
بەپێی ئامارێكی دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2019 لە هەولێر 33 سكاڵا، سلێمانی 190 سكاڵا، دهۆك 13 سكاڵا، گەرمیان یەك سكاڵا و ڕاپەڕین 16 سكاڵا، لەسەر پڕۆژەكان تۆماركراون به‌تۆمه‌تى ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ژینگه، بەوهۆیەشەوە لە هەولێر 41 ملیۆن دینار، لە سلێمانی 51 ملیۆن دینار و لە دهۆك 99 ملیۆن دینار وەك سزادان لە خاوەن پرۆژەكان وەرگیراوه.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









