گیانلەدەستدانی سەرۆکی کۆمپانیایەکی کۆری لە عێراق کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە

SNN
ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینى بڵاویان كردووه: “به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى دایۆ-ى كۆرى كه پرۆژه‌ى به‌نده‌رى گه‌وره‌ى فاو جێبه‌جێده‌كات له پارێزگاى به‌سره خۆی کوشتووە”، بەرپرسانی عێراقیش لە رووداوەکە بەگومانن.
كۆمپانیاكه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كه كاره‌كانى له به‌نده‌رى فاو راگرت. له‌لایه‌كى دیكه‌وه قایمقامى قه‌زاى فاو وه‌لید شه‌ریف رایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه له كه‌لوپه‌له‌كانى شوێنى رووداوه‌كه ده‌كرێت و په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه كراوه‌ته‌وه و هێزه ئه‌منییه‌كان به‌ڵگه‌كانیان كۆكردووه‌ته‌وه.
به وته‌ى شه‌ریفى، شوێنى رووداوه‌كه كه ته‌رمه‌كه‌ى تێدا دۆزراوه‌ته‌وه، به دوورى 10 كیلۆمه‌تر له به‌نده‌رى فاوهوهیه، كۆمپانیایه‌كى ئه‌منیى تایبه‌ت ناوچه‌كه ده‌پارێزێت، هه‌روه‌ها كامێراى چاودێریشى تێدایه.
رووداوه‌كه كاردانه‌وه‌ى زۆرى لێكهوتهوه و هه‌ندێك له به‌رپرسان به چاوى گومان له رووداوه‌كه ده‌ڕوانن، به تایبه‌ت کە ئەمە دواى چه‌ند رۆژێكى كه‌م هات له‌وه‌ى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه رایگه‌یاند، گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه ده‌كه‌ن بۆ بنیاتنانى به‌نده‌رى گه‌وره‌ى فاو.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









