“وتارەکانی ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات لە هەرێم ئاوێنەی یەکترن”

خۆپیشاندانى هاووڵاتییان له ههرێمى كوردستان | فۆتۆ: Anadolu Agency / Getty Image
SNN-بریار محەمەد
چاودێرێكی سیاسی لە شاری هەولێر دەڵێت: “وتاری دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن ئاوێنەی یەكترن، شتی جیا لە یەكتریان پێ نییە، هەموویان كۆمپانیاکان دەیانجوڵێنن، لە بری بیروباوەڕیان، شێوەی یەکتریان وەرگرتووە”.
عەلی مەحمود چاودێری سیاسی بە snnی راگەیاند: سیاسەت لە هەرێم جێگای خۆی نەگرتووە، هێزە سیاسییەکانیش لەسەر بنەمای بەرنامەی ئابووری و هەڵوێستیان لەسەر دیاردە كۆمەڵایەتی و نەتەوەییەکان دابەش نەبوون، ئەوەش بۆتە هۆی لاوازبوونی ئۆپۆزسیۆن.
ئەو چاودێرە باسی لەوەکرد: پۆپۆلیزم بۆتە نەریتی دەنگ كۆكردنەوە و بازرگانی بە سیاسەتەوە، بۆیە ئۆپۆزسیۆن بوون بەرگی كۆنەپەرستی لەبەردایە، ئەمە لە پەرلەمانیش رەنگە داتەوە، بۆیە دەبینین وتاری دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن ئاوێنەی یەكترن، شتی جیا لە یەكتریان پێ نییە.
ناوبراو وتیشی: لە كوردستان ژیانی سیاسی تێكچووە، بە ئەندازەی تێك چوونی ئەویش نادادپەروەری زیادی كردووە و ئازادییەكان تەسككراونەتەوە، گفتوگۆی سیاسی پێگەی دابەزیووە، متمانە بە سیاسەت لە نزمترین ئاستدایە.
عەلی مەحمود باسی لەوەشكرد: پێویستمان بەوەیە سیاسەت بێنینەوە سەر پێی خۆی، لەسەر بنەمای پرۆژەی ئابووری و هەڵوێست لە بەرامبەر دیاردە كۆمەڵایەتیەکان کاربکرێت، لەوكاتەدا ئۆپۆزسیۆنبوون مانای خۆی دەبێت، دەبێتە شەڕی بیری سیاسی و جیهانبینی و بەرنامەی ئابووری .
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









