وێنه: له سلێمانی پێشبڕكێیه‌كی پاسكیلسواری به به‌شداری یاریزانی كوردستان و عێراق و توركیا به‌ڕێوه‌چوو

دیمەنێک لە پێشبڕکێکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
به مه‌به‌ستی وشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی له ته‌مه‌ڵی و دانیشتن له ماڵه‌وه، له شاری سلێمانی پێشبڕكێیه‌كی یاری پاسكیلسواری به به‌شداری چه‌ندین یاریزانی به توانای كوردستان و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و وڵاتی توركیا بە دووری 15کم به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌رپه‌رشتیاری پێشبڕکێکە ئاماژه به‌وه ده‌دات كه ئامانجیان له‌م پێشبڕكێیه بۆ ئه‌وه بووه كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ماوه‌یه‌كی زۆره خه‌ڵك له ماڵه‌وه دانیشتووه و ته‌مه‌ڵ بووه، بۆیه ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت بۆ تهندروستییەكی باش بۆ یاریزانان وه‌ك ئاماده‌كارییه‌كیش بۆ به‌شداریكردنیان له‌پاڵه‌وانێتییه‌كانی كوردستان و عێراق.
جیهانگیر محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری پێشبڕكێكه رایگه‌یاند:” به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه یاریزانان و هاوڵاتیان له ماڵه‌كانیان ماونه‌ته‌وه و ته‌مه‌ڵ بوون،بۆیه ئێمه‌ش ئامانجمان بوو كه ئه‌م چالاكییه ئه‌نجام بده‌ین بۆ بڕینی ماوه‌ی 15كیلۆمه‌تر بۆ یاریزانانی یانه‌كانی كوردستان و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ته‌نانه‌ت یاریزانی توركیاش به‌شدار بووه”.
وتیشی:” له كاتی وه‌رزشكردندا له‌شی وه‌رزشكار چه‌ند هۆرمۆنێك دهردەدات كه ئارامی به وه‌رزشكاره‌كه ده‌دات، ئێمه‌ش مه‌به‌ستمانه كه یاریزان دڵخۆش بێت له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌م چالاكییه وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك وابوو بۆ یاریزانانی یانه‌كان تا به‌شداری پاڵه‌وانێتییه‌كان بكه‌ن”.
له‌لای خۆیه‌وه مژده ره‌فیق یاریزانی كچانی نه‌ورۆز و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” ئه‌م چالاكییه زۆر گرنگە بۆ ئێمه به تایبه‌تی بۆ خۆم كه بوومه خاوه‌نی پله‌ی یه‌كه‌م، هه‌روه‌ها وه‌ك ئاماده‌كاریه‌كیش وابوو بۆمان كه به‌شداری پاڵه‌وانێتی عێراق ده‌كه‌ین، له‌به‌رئه‌وه كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره چالاكییانه زۆر گرنگه بۆ یاریزان، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش كه نه‌بوونی پاڵه‌وانێتی زۆر كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی یاریزانان هه‌یه به تایبه‌تی ئێمه‌ی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق”.
له‌لای خۆیه‌وه محه‌مه‌د عومه‌ر خاوه‌نی پله‌ی یه‌كه‌می كوڕان باس له‌وه‌ده‌كات:” ته‌مه‌نم 43 ساڵەو به‌شداری ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌م كردووه و ته‌مه‌نیشم نه‌بووەته رێگر له‌به‌رده‌م به‌شداریكردنم كه له شاری ماردینی وڵاتی توركیاوه به‌شداریم كردووه، بۆ دووه‌مجاره دێمه‌وه سلێمانی پێشتریش به‌شداری چالاكیه‌كی ترم كردووه، به‌ڵام ئێستا سلێمانی زۆر خۆشه و زۆر گۆڕاوه، بۆیه هیوادارم زۆرترین چالاكی پاسكیلسواری ئه‌نجام بدرێت”.
راشیگه‌یاند:” پێشبڕكێكه زۆر خۆش بوو زۆر به‌هێزیش بوون هه‌رچه‌نده له كاتی پێشبڕكێكه‌دا بایه‌كی به‌هێز بوو ، ئه‌وه‌ش پاڵنه‌رێكی به‌هێز بوو بۆ ئێمه”.
له كوڕاندا محه‌مه‌د عومه‌ر بووه خاوه‌نی پله‌ی یه‌كه‌م كاتێك كاته‌كه‌ی به(22.54) خولهك بڕی، پله‌ی دووه‌میش بۆ سه‌عد یاسین بوو كاته‌كه‌ی به(22.56)خولهك بڕی، پله‌ی سێیه‌میش بۆ سامان محه‌مه‌د بوو كاته‌كه‌ی به(22.57)خولهك بڕی.
له كچانیشدا مژده ره‌فیق پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا كاته‌كه‌ی به(45-24)خولهك بڕی، پله‌ی دووه‌میش بۆ له‌نیا هادی بوو، كاته‌كه‌ی به(26.30)خولهك بڕی، شه‌یدا بابهكریش پله‌ی سێیه‌می به ده‌ستهێنا كاته‌كه‌ی به(50-28)بڕی.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









