وێنه: یانه‌ی ئاشتی نازناوی خولی تازه‌پێگه‌یشتووانی به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی لاوانی سلێمانی به‌رزكرده‌وه

دیمەنێک لە یاریەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
له شاری سلێمانی یارییه‌كانی خولی تازه‌پێگه‌یشتووانی به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی لاوانی سلێمانی كۆتایی هات و یانه‌ی ئاشتی نازناوه‌كه‌ی به‌رز كرده‌وه.
له یاریگای نه‌ورۆز یارییه‌كانی خولی به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی لاوانی سلێمانی كۆتایی هات كه هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی ئاشتی ، نه‌ورۆز ، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و كۆیه به‌شداربوون و یانه‌ی ئاشتیش بووه پاڵه‌وانی خوله‌كه.
به درێژایی هه‌ردوو گێمی یاریه‌كه یاریزانانی هه‌ردوو یانه چه‌ندین هێرشیان بۆ سه‌ر گۆڵی یه‌كتری ئه‌نجامدا به جۆرێك كه زۆر نزیكبوون له تۆماركردنی گۆڵ، به‌لام گۆڵپارێز و هێڵی به‌رگری هه‌ردوو یانه رێگربوون له هه‌ژاندنی تۆڕی گۆڵه‌كه‌یان، كاتی یاساییدا یاریه‌كه به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
ناوبژیوان به ناچاری لێدانه‌كانی سزای یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌ڵبژاردوو یاریزانانی ئاشتی توانییان یاریه‌كه به ئه‌نجامی (4-3)گۆڵ به‌سوودی خۆیان یه‌كلایی بكەنه‌وه و جامی خوله‌كه به‌رز بكه‌نه‌وه.
ئیسماعیل ئه‌حمه‌د كاپتنی یانه‌ی ئاشتی وتی:” سوپاس بۆ خوا كه توانییمان نازناوه‌كه به‌رز بكه‌ینه‌وه ، سوپاسی یانه‌كه‌مان ده‌كه‌م كه له‌م خوله‌دا زۆر هاوكار و پاڵپشتمان بوو، ده‌ستخۆشی له یانه‌ی نه‌ورۆز ده‌كه‌م كه توانییان ئاستێكی به‌هێز پیشان بده‌ن، بۆیه كردنه‌وه‌ی ئه‌م خوله له‌م كاته‌دا زۆر بۆ یاریزانان به‌سوود بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك وابوو بۆ به‌شداریكردنمان له خولی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌كانی كوردستان”.
محه‌مه‌د لوقمان یاریزانی یانه‌ی نه‌ورۆز رایگه‌یاند:” راسته ناخۆشه كه نه‌مانتوانی ببینه پاڵه‌وان ، چونكه ئێمه له كاتێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا ئاگادار كراینه‌وه بۆ به‌شداریكردن له خوله‌كه، به‌ڵام جێگه‌ی خۆیه‌تی سوپاسی راهێنه‌ر و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی بكه‌ین كه زۆر هاوكارمان بوون و ماندوو بوون له‌گه‌ڵمان، له‌به‌رئه‌وه‌ی له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا توانییان ئه‌م تیپه دروست بكه‌ین، داواكاریشم كه ئه‌م جۆره خولانه بۆ ئاسته جیاوازه‌كان بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی یاریزانان بتوانن ئاست به‌هێزی خۆیان پیشان بده‌ن و ئاماده‌كاریه‌كیش بكه‌ن بۆ خوله‌كانی كوردستان”.
جیاواز له پارێزگاكانی كوردستان سلێمانی یه‌كێكه له‌و پارێزگایانه‌ی كه توانیویه‌تی ده‌ست به‌چالاكییه وه‌رزشییه‌كانی بكاته‌وه و زۆرترین چالاكی له ماوه‌ی رابردوو له یارییه جیاوازه‌كاندا ئه‌نجامداوه، ئه‌وه‌ش بووەته جێگه‌ی دڵخۆشی راهێنه‌ر و یاریزانانی یانه‌كان.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









