ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێی یاسای هەڵبژاردنەکان دەکات

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق | فۆتۆ: راگهیاندنى ئهنجوومهنى نوێنهران
SNN
ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنێکدا تاوتوێی یاسای هەڵبژاردنەکان و چۆنیەتی دابەشکردنی بازنەکانی هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: ئەنجومەنی نوێنەران بۆ یەکلاکردنەوەی دابەشکردنی بازنەکانی هەڵبژاردن کۆدەبێتەوە.
ههر چهنده پێشتر سەرۆکایەتی پهرلهمان و لایهنه سیاسییهكان لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان ولایهنهكانی تر چهندین كۆبوونهوهیان ئهنجامدا بۆ رێککەوتن لەسەر چۆنیهتی بازنەکانی هەڵبژاردن، بەڵام تاوهكو ئێستا نهگهیشتوونهته ریكهوتنی كۆتایی، لەکلاتێکدا مستهفا كازمی سهرۆكوهزیرانی عێراق، 6ی حوزەیرانی 2021، بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق دیاریكردووه.
لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق گەیشتۆتە چەند “سیغە”یەکی مامناوەند بۆ جیاکردنەوەی هەر پارێزگایەک بەسەر بازنەی هەڵبژاردندا بەپێی ژمارەی دانیشتوانەکەی”.
بەپێی ئەو داڕشتنەی لیژنە پەرلەمانییەکە پێیگەیشتووە “هەر پارێزگایەک لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتوانەکەی دابەشی سەر چەند بازنەیەک دەکرێت”.
هەر بەپێی پێشنیازەیاساکە، هەر چوار کورسییەکی پەرلەمانیی بازنەیەکی هەڵبژاردنی بۆ دادەنرێت و کەمترین بازنە لە پارێزگایەکدا 2 بازنەیە و زۆرترینیش 17 بازنەیە کە شاری بەغدا دەگرێتەوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









