گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ شەممە 10/10/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ شەممە (10/10/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- رافایل نادال بۆ یاری کۆتایی رۆڵاند گارۆس سەرکەوت.
- نادال توانی بە سێ کۆمەڵەی (6 – 3 ، 6 – 3 و 7 – 6) شکست بە شوارتزمانی ئەڵمانی بهێنێت و بگاتە یاری کۆتایی.
- نادال توانی بردنەوەی ژمارە 99 لە مێژووی ئەم پاڵەوانێتیە بە دەست بهێنێت و سبەی لە یاری کۆتایدا رووبەڕووی جۆکۆڤیچ دەبێتەوە.
- گرێبەستی کاماڤینگای یاریزانی یانەی رین ئاڵۆز بووە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید، ئەمەش بەهۆی بەرەوپێشەوەچوونی ئاستی ئەو یاریزانەوە.

ئاس:
- با بڕۆین.
- رافایل نادال بۆ یاری کۆتایی تێنسی سەرزەوی رۆڵاند گارۆسی فەرەنسی سەردەکەوێت و بە سێ کۆمەڵە لە شوارتزمانی ئەڵمانی دەباتەوە.
- هۆگۆ دورۆی یاریزانی ریاڵ مەدرید ناوی لە لیستی یاریزانانی یانەی ریاڵ مەدریدە لە خولی یانە پاڵەوانەکان کە پێشتر هێرشبەری یانەی خیتافی بووە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- زەبەلەح.
- رافایل نادال بۆ یاری کۆتایی رۆڵاند گارۆسی فەرەنسی سەردەکەوێت و لە شوارتزمانی ئەڵمانی دەباتەوە.
- کومان پیدری خۆشدەوێت.
- راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە کومان، متمانەی بە پیدری هەیە لەوەتەی لە هاوینەوە ئەم یاریزانەی بینیوەو بە شێوەیەکی رێکخراو یاری پێدەکات.
- کومان ئەستێرەکەی لاماسیای لە پلانەکانی داناوە بۆ وەرزی نوێ، ئەم راهێنەرە ئامادەیە پشت بە یاریزانە خوار تەمەن 21 ساڵەکەی ئیسپانیا ببەستێت.
- 532 واژوو بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە بارتۆمیۆی سەرۆکی بەرشەلۆنە کۆکراوەتەوە.

سپۆرت:
- دەرگا کراوەتەوە بۆ عوسمان دیمبلی.
- فەرەنسیەکە لە پلانەکانی کومان نیەو رۆشتنی ئەم یاریزانە وادەکات یانەکە گرێبەست لەگەڵ دیپای و ئیریک گارسیا بکات.
- یانەی بەرشەلۆنە پەیوەندی بە بریکاری ئەو یاریزانە دەکات بۆ ئەوەی لە گواستنەوەکانی زستانە بیفرۆشێت، ئەگەر رەتیکردەوە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.
- کومان پلانی 4-2-3-1 بە باشترین دەزانێت بۆ ئەوەی یانەکە یاری پێبکات.
- رافایل نادالی ئیسپانی بۆ یاری کۆتایی تێنسی سەرزەوی رۆڵاند گارۆس سەردەکەوێت.
- لویس ئینریکی لە یاری سویسرا لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا دەرفەت بە ئانسۆ فاتی دەدات بۆ ئەوەی بە سەرەکی یاری بکات.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









