32 ساردخانەی كشتوكاڵی بۆ هەڵگرتنی دەرمان بەكاردەهێندرێن

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی ساڵانە بەروبومی كشتوكاڵی جوتیاران بەهۆی كەمی و نەبوونی ساردخانەوە بەشێكی زۆری لەناودەچێت و جوتیاران ناتوانن بەرهەمەكانیان بۆ ماوەیەكی زیاتر و بۆ وەرزێكی دیكە هەڵگرن، بەڵام بە وتەی پەرلەمانتارێك بەبڕی 10 ملیۆن دۆلار 32 ساردخانەی كشتوكاڵی لە نزیك پیرەمەگرون دروستكراون، بەڵام بۆ هەڵگرتنی دەرمان بەكاردەهێندرێن.
ئەبوبەكر هەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: كەرتی كشتوكاڵ پێویستییەكی زۆری بە بوونی سادخانە هەیە بۆ ئەوەی لەكاتی پێگەیشتنی بەروبومی جوتیاران هەمووی بەیەك جار نەخرێتە بازاڕەوە بەڵكو بتوانن بۆ ماوەیەكی زیاتر لە وەرزە جیاوازەكاندا سودی لێوەربگرن و بیخەنە بازاڕەوە، لەكاتێكدا لە%51 ی بودجەی كوردستان بۆ كەرتی سەربازی دەڕوات دەبوو بە سود وەرگرتن لە كەرتی كشتوكاڵ هیچ پێویستمان بە كەرتی نەوت نەبوایە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ماوەی چەند ساڵێكە 32 ساردخانەی تایبەت بە هەڵگرتنی بەروبومە كشتوكاڵییەكان لە ناوچەی گردەبۆری سنوری پیرەمەگرون بە بڕی 10 ملیۆن دروستكراون و موڵكی وەزارەتی كشتوكاڵن، بەڵام بە كرێ دراون بۆ كۆگای دەرمان و هەڵگرتنی دەرمان و هەندێك كاری دیكە و بەشێكی زۆری ئامێرەكانی ئەو ساردخانانەش خەریكە بە تەواوەتی لەكاردەكەون و ژەنگ هەڵدەهێنن.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە بێدەگنەبووین لەو بابەتە بەڵكو بە پرسیار ئاراستەی حكومەتی هەرێمم كردووە كە بۆچی ئەو ساردخانانە بۆ بواری كشتوكاڵ سودیان لێوەرناگیرێت، بەڵام تا ئێستا وەڵام نەدراومەتەوە لەكاتێكدا ئەو ساردخانانە هەموو ئامێرێکی پێویستیان تیادایە بۆ سود وەرگرتن لە هەڵگرتنی بەروبوومی كشتوكاڵی جوتیارانی هەرێم.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









