
پارێزگاى سلێمانى له باشوورى كوردستان
SNN
وەزیرانی پلاندانانی هەرێم و عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەشیاندا لەگەڵ هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی پڕۆژەی رووپێوی هەژارییان لە سلێمانی راگەیاند، زیاتر لە نۆ ملیۆن دۆلاریش بۆ جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژە لە سلێمانی دابینکراوە.
د. دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی هەرێم رایگەیاند: “پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتووان و رێژەی هەژاری و گرنگی و ئەوەلیەتی پڕۆژەکان وەردەگیرێن و کاریان تێدا دەکرێت”.
وتیشی: پڕۆژەکان لە دهۆکەوە دەستیپێکرد لەکاتێکدا کە ئەو پارێزگایە زۆرترین رێژەی هەژاری هەیە لەسەر ئاستی هەرێم، قۆناغی دواتر لە سلێمانیە کە خۆشبەختانە رێژەی هەژاری لە سلێمانی کەمترینە بەراورد بە پارێزگاکانی دیکەی هەریم.
وەزیری پلاندانانی هەرێم ئەوەی خستەڕوو: ئەو ناوچانەی کە لە رابردوودا بەهۆی چەندین کارەساتی وەک ئەنفال و کیمیاباران زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە، بارودۆخیان رەچاودەکرێت.
هاوکات هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: پڕۆژەکە جیاوازە لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی رابردوو، کە لە رابردوودا حکومەت لای خۆیەوە بڕیاری لەسەر ئەو پڕۆژانە دەدا، بەڵام بەگوێرەی ئەم رووپێویە، بۆچوونی هاووڵاتییان وەردەگیرێت و گفتوگۆ لەگەل گوندنشینەکان دەکرێت سەبارەت بەو پڕۆژە خزمەتگوزارییانەی کە پێویستیانە..
ئەو بودجەیەی کە بۆ پارێزگاکان دیاریکراوە جیاوازە، د. دارا ئاشکرایکرد بڕی نۆ ملیۆن و 300 هەزار دۆلار بۆ پڕۆژەکانی پارێزگای سلێمانی دابینکراوە، هەوڵدەدرێت بودجەی دابینکراو بۆ پارێزگاکان زیادبکرێت.
پڕۆژەکان کەرتی پەروەردە، کارەبا، ئاوەڕۆ، رێگاوبان و کشتوکاڵ دەگرنەوە، ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری پلاندانانی عێراق سەردانی مەیدانی بۆ چەند ناوچەیەک ئەنجامدەدەن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
18كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









