شەوی رابردوو بەغدا کەوت… بەڵام لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

کۆرۆنا لە عێراق
SNN
بێ ئەوەی دوێنێشەو کەس هیچ شتێک لە مەسەلەکە تێ بگات، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەتایبەت سایتە بیانی و عەرەبییەکان شاری بەغدا بەرەو کەوتن و کودەتا دەچوو، بەڵام تەنیا لەوێ هەواڵەکە هەبوو، لەسەر ئەرزی واقیع هیچ لەگۆڕێ نەبوو.
ئەو سەرچاوانە باسی بڵاوەپێکردنی هێز و ژمارەیەکی زری زرێپۆش و تانکی سەربازییان دەکرد لەناو شاری بەغدا و دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردەوە کە هەوڵێک هەیە بۆ کودەتا لە عێراق.
چاودێران ئەو هەڵایەیان بەوە وەسفکرد کە دوێنێشەو شەوی کەوتنی بەغدا بووە لە “تویتەر” ئەوەشی کە رووداوەکەی گەورە کرد، بانگەوازی بانگهێشتکردنی ژمارەیەک هێزی سەربازیی بوو بۆ ناوچەی سەوزی بەغدا و هەردوو بەری کەرخ و رەسافە.
ئەم کێشمەکێشمە میدیاییە وای لە لایەنی پەیوەندیدار کرد بێتە سەر هێڵ و روونکردنەوە بدات لەبارەی دۆخی ئەمنیی شاری بەغدا و دەنگۆکانی ناو سۆشیال میدیا.
دوای ئەوەی لە بەشێک لە میدیاکانی عێراقەوە وا بڵاوکرایەوە، کە هێزەکانی عێراق خراونەتە باری ئامادەباشییەوە و باری نائاسایی لە بەغدای پایتەخت راگەیەندراوە، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئەو هەواڵەی رەتکردەوە.
عەمید یەحیا رەسول وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا وتی: بارودۆخی ئەمنی بەغدا جێگیرە و باری نائاسایی رانەگەیەندراوە.
راشیگەیاند، جموجۆڵی هێزە ئەمنییەکان لە بەغدا لە چوارچێوەی ئەرکی رۆژانەی خۆیاندایە.
زۆرێک لە چالاکوانان وای بۆ دەچن، یادی شۆڕشی ئۆکتۆبەر نزیکە و رۆژی 25ی ئەم مانگە ئەگەری قەرەباڵغبوونەوەی شەقامەکان هەیە، بڵاوەپێکردنی هێز و ئەو دەنگۆیانەش هۆکارەکەی خۆ ئامادەکردنە بۆ ئەو پێشهاتە چاوەڕوانکراوە.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









