هاككه‌رێك ده‌ستگیركرا هه‌وڵی چوونە ناو ئه‌ژماره‌كانی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی دابوو

ریاڵ مەدرید
SNN Sport
ده‌سه‌ڵاتدارانی پۆرتوگال هاككەرێكی ئه‌لیکترۆنییان ده‌ستگیركرد، ئەمەش به هۆی شكاندن و چوونه نێو سستەمی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانیا، له پێناو به‌ده‌ستهێنانی دۆسێی هه‌ستیاری تایبه‌ت به یانەکە.
رۆی بینتۆی هاككەری پۆرتوگالی له بۆدابێستی پایته‌ختی هەنگاریا ده‌ستگیركرا، پاش شكاندن و چوونه نێو ئه‌ژماره‌كانی ریاڵ مه‌درید و نامه و پۆستی ئه‌لیكترۆنی ئه‌ندامانی یانه‌كه و دۆسێی تایبه‌تی.
هه‌واڵه‌كان دووپاتیان كرده‌وه كه رۆی بینتۆ یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی كردبووه ئامانج به به‌كارهێنانی ئامێری كۆمپیوته‌ری زۆر پێشكه‌وتوو بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری هه‌ستیاری سه‌ر به یانەی شاهانە.
ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووە كه رۆی بینتۆ پێشتر توانیبووی بچێته نێو به‌ڵگه‌نامه‌كانی یانه‌ی سپۆرتینگ لیشبوونه‌ی پۆرتوگالی و ئاژانسی دوین سپۆرتسی وه‌رزشییه‌وه.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









