
عوسمان دیمبلی
SNN Sport
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بڕیاری فرۆشتنی عوسمان دیمبلی فەرەنسی و ئەستێرەی لاوی یانەکەی داوە و دەیەوێت لە گواستنەوەکانی زستانەی داهاتوو دەستبەرداری ببێت.
لە ژمارەی ئەمڕۆ شەممەی رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانیدا بڵاوکراوەتەوە،یانە کەتەلۆنیەکە پلانی داناوە لە گواستنەوەکانی زستانەی داهاتوو ئەم یاریزانە بفرۆشێت، ئەمەش کارئاسانی بۆ هاتنی هەردوو یاریزان ممفیس دیپای هێرشبەری یانەی لیۆن و ئیریک گارسیا بەرگریکاری یانەی مانچستەرسیتی دەکات .
رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە، یانەی بەرشەلۆنە پەیوەندی بە بریکاری ئەم یاریزانەوە دەکات بۆ ئەوەی لە گواستنەوەکانی زستانە بیفرۆشێت،ئەمەش ئەگەر رەتیکردەوە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.
عوسمان دیمبلی فەرەنسییەو تەمەنی 23ساڵە، لە لای هێڵی پێشەوە یاری دەکات، لە گواستنەوەکانی هاوینەی ساڵی 2017 بە بڕی 105 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە کردوو نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەی 400 ملیۆن یۆرۆیە، بەهۆی زۆری پێکانەوە تا ئێستا نەیتوانیوە خۆی بسەلمێنێت، بە قسەی رۆژنامەکان، کومان بڕیاریداوە لە شوێنەکەی ئەم یاریزانە یاری بە پیدری بکات.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









