هۆكاری زۆری ژمارەی گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا لە سلێمانی ئاشكرابوو

ناشتنی مردووی کۆرۆنا
SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات هەموو ئەو كەسانەی كە بە كۆرۆنا گیانلەدەستدەدەن لە شاری سلێمانی دانیشتووی سلێمانی نین، بەڵكو بەهۆی ئەو خزمەتەی كە لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی پێشكەش دەكرێت لە پارێزگاكانی دیكەوە نەخۆش رومان تێدەكات ئەو كەسانەشی گیان لەدەستدەدەن لەسەر سلێمانی ئەژماردەكرێن كە لە ڕاستیدا خەڵكی سلێمانی نین.
عەبدوڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەو خزمەتە بەردەوامەی كە نەخۆشخانەكانی شاری سلێمانی پێشكەشی نەخۆشەكانی دەكەن بەتایبەت ئەو نەخۆشخانانەی كە تابەتن بە تووشبووانی كۆرۆنا، بووەتە هۆی ئەوەی جگە لە سەنتەری سلێمانی ژمارەیەكی زۆر لە تووشبووانی كۆرۆنا لە پارێزگاكانی دیكەی هەرێم و عێراق و شار و شارۆچكەكانەوە بهێندرێنە سلێمانی لێرە چارەسەر بكرێن، ئەمەش وایكردووە كە ڕێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە سلێمانی زۆر ببێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: هۆكارێكی دیكەی زۆری ژمارەی گیانلەدەستدان لە سلێمانی پەیوەندی بەوەوە هەیە كە ژمارەیەكی زۆر لەو كەسانەی كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و خەڵكی دەرەوەی سلێمانین و لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی خەوێندراون و پاشان بەهۆی كاریگەری ڤایرۆسی كۆرۆنا گیان لەدەستدەدەن لەسەر سلێمانی ئەژمار دەكرێن بەڵام لەڕاستیدا ئەمانە خەڵكی ناو سەنتەری سلێمانی نین هەرچەندە بۆ ئێمە هیچ جیاوازییەكی نیە كەسێك لە هەولێر گیانلەدەستبدات یان لە سلێمانی بە ئازارە بۆ ئێمە.
جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ ئەوەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەموو ناوچەكانی كوردستان و عێراق زۆر زیادیكردووە بەڵام تاكپارێزی و خۆپارێزی لەلایەن هاووڵاتیانەوە جێبەجێناكرێت، هاوكات ئەو كەسانەشی كە تووشدەبن و نیشانەكانیان بە سوكی تێدایە خۆیان كەرەنتینە ناكەن و تێكەڵ بە كەسانی دیكە دەبن و ئەمەش هۆكارێكی دیكەی زۆربوونی توشبوون و مردنە بە كۆرۆنا.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









