یانەی ریاڵ مەدرید وەڵامی کۆتایی بریکارەکەی پۆگبای دایەوە

پۆگباو پێرێز
SNN Sport
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی وەڵامی کۆتایی مینۆ رایۆڵای بریکاری پۆل پۆگبای فەرەنسی دەداتەوە و نایەوێت ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.
یانەی ریاڵ مەدرید لە ماوەی رابردوو هەموو هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی پۆگبا دا، بەڵام سەرجەم هەوڵەکانی سەرکەوتوو نەبوو.
رۆژنامەی ئاس ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، یانەی شاهانە قسەی لەگەڵ رایۆڵای بریکاری ئەو یاریزانە کردووەو قسەی کۆتایی پێ وتووە کە گرێبەستی لەگەڵدا ناکەن.
هەروەها یانەکە پۆگبا لە پێشینەی کارەکانی بۆ گواستنەوە لەداهاتوودا دانانێت، ئێستا مەدرید دەیەوێت کاماڤینگاو مباپی لە پێشینەی گواستنەوەی کارەکانی دابنێت و دەیەوێت لە هاوینی داهاتوو بە یەکجاری ئەم دوو یاریزانە بگوازێتەوە و لە ئێستا کار بۆ ئاسانکردنی هەردوو گرێبەستەکە دەکات.
کاماڤینگاو مباپی فەرەنسین، لە یانەکانی رین و پاریس سانجێرمان یاری دەکەن، ئامانجی داهاتووی یانەی شاهانەن.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









