لەکۆتایی ئەم هەفتەیە راپۆرتی چاکسازی دەگاتە پەرلەمان

پەرلەمانی کوردستان
SNNــ بریار محەمەد
بڕیار وایە لەکۆتایی ئەم هەفتەیە ڕاپۆرتی سێ مانگی یاسایی چاکسازی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕاوانەی پەرلەمانی کوردستان بکرێت، دواتر پەرلەمانی کوردستان لەدانیشتنێکیدا گفتوگۆ لەسەر راپۆرتەکەدا بکات.
پەیامنێریSNN لەهەولێر ڕایگەیاند: راپۆرت لە بارەی ئەنجامی سێ مانگی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی تەواو بووە لەکۆتایی ئەم هەفتەیە ئەنجوومەنی وەزیران رەوانەی پەرلەمانی کوردستانی دەكات.
وتیشی “لە راپۆرتەکەدا هەموو وردەکارییەکانی جێبەجێکردنی یاساکە لەو ماوەیەدا دەخرێتە روو، لە 1-7-2020 کە یاسای چاکسازیی پەسەندکراوە، هیچ مامەڵەیەک لە دەرەوەی ئەو یاسایەدا نەکراوە و ناشکرێت”.
رۆژی 11ی کانوونی یەکەمی 2019 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پڕۆژە یاسای چاکسازیی پەسندکرد و لە 16ی کانوونی دووەمی 2020دا، یاساکە لەلایەن پەرلەمانەوە پەسند کرا. لە چواری شوباتی 2020یش، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، یاساکەی واژۆکرد، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە 1.7.2020ەوە دەستی بە جێبەجێکردنی یاساکە کردووە و بڕیارە سێ مانگ جارێک راپۆرتی خۆی بداتە سەرۆکایەتی پەرلەمان.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









