مامۆستایانى هەڵەبجە: تا دڵنیاییمان پێنەدرێت بە پێدانی 30 رۆژ جارێك مووچە ناچینەوە هۆڵەكانی خوێندن

كۆمهڵێك قوتابى له یهكێك له قوتابخانهكانى پارێزگاى ههڵهبجه | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئهمڕۆ هاوشێوەی مامۆستایانی سنووری پارێزگای سلێمانی، مامۆستایان و سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجەش بایكۆتی دەوامییان راگەیاند و نوێنهرى مامۆستا و سهرپهرشتیارانى ئهو پارێزگایهش دهڵێت: “تا دڵنیاییمان پێنەدرێت بە پێدانی 30 رۆژ جارێك مووچە ناچینەوە هۆڵەكانی خوێندن”.
كاروان هەورامی، نوێنهرى مامۆستایان و بەڕێوەبەر و سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: “لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ شەممە، هاوكات بوو لەگەڵ ئەو وادەیەی كە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم دیاریكردبوو بۆ دەستپێكردنەوەی دەوامی خوێندن بۆ قۆناغی یەك و دووی بنەڕەتی، بەڵام بەهۆی ئەو ستەمەی لە مامۆستایان دەكرێت ئامادەنەبووین بچینەوە هۆڵەكانی خوێندن و جارێكی دیكە بایكۆتی دەواممان دووپاتكردەوە، ئەوەش بەهۆی لێبڕینی مووچە و خراپی دۆخی مامۆستایان و بێباكی حكومەت لە بەرامبەر مافەكانمان”.
وتیشى: “ئێمە وەك زۆرینەی مامۆستایان و بەڕێوبەرانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە پێمان شەرمە لەكاتێكدا مامۆستا بەدەل بەرواری، بڕیاری ئازادكردنی بۆ دەرچووە و هێشتاش لە زینداندایە، ئێمەش بچینەوە هۆڵەكانی خوێندن، لەگەڵ ئەوەشدا بایكۆتی خوێندنی ئەمساڵ رادەگەیەنین، تا ئەوكاتەی سەرۆكی حكومەت و وەزیری پەروەردە دڵنیایی دەدەنه مامۆستایان كە 30 رۆژ جارێك مووچە بەبێ هیچ لێبڕینێك دابەشبكرێت”.
ئەو نوێنەرەی بەڕێوەبەر و مامۆستایانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: “لە ساڵی رابردوودا سەرباری دۆخی ناهەموواری مووچە، بەڵام مامۆستایان و بەڕێوبەرانی خوێندنگاكان بڕیارماندا چارەنووسی خوێندنی خوێندكاران بگەیەنینە ئەنجام، ئەگەرچی مافی ئێمە پێشێل دەكرا، بەڵام ئەمساڵ سەرباری بوونی داهاتی نەوت و ناوخۆ و هاوكاری هاوپەیمانان، بەڵام بڕیاری ستەمی لێبڕینی مووچە بەردەوامە ئەمەش لای ئێمە قبوڵكراو نییە”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
1كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
1كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
1كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









