ناره‌زاییه‌كانى سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستیى گه‌رمیان زیاتر ده‌بێت

نەخۆشخانەی قەڵا تایبەت بە نەخۆشییە گوازراوەکان
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
به‌هۆى نیگه‌رانیان له خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان و به تایبه‌تى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا له گه‌رمیان نارهزاییى هاووڵاتییان له دژى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان زیاتر ده‌بێت و پێیان وایه كه‌مته‌رخه‌مه له پۆسته‌كه‌ى.
له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى كۆرۆنا له كوردستان، گه‌رمیان یه‌كێك بوو له‌و ناوچانه پێش ناوچه‌كانى تر ڤایرۆسه‌كه به خه‌ستى تێیدا بڵاوبووه‌وه به شێوه‌یه‌ك شوێن و جێگا نه‌ما له نه‌خۆشخانه‌كانى كۆرۆنا بۆ وه‌رگرتنى تووشبوو.
له سه‌ره‌تادا له‌به‌ر مردنى به‌شێك له تووشبووان و نه‌بوونى ئامێرى هه‌ناسه‌دان و ده‌رمانى تایبه‌ت به كۆرۆنا ناره‌زایی زۆرى هاووڵاتییان له به‌رامبه‌ر د. سیروان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان به‌رزبووه‌وه كه ئه‌و پۆسته پشكى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه.
هاووڵاتى سالار خۆشناو دانیشتوویه‌كى شارى كه‌لار به SNNى راگه‌یاند: له گه‌رمیان ئاماده‌كارییه‌كان و چاره‌سه‌رییه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له ئاستى پێویست نییه به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌وه‌ى رووده‌كاته نه‌خۆشخانه به مردووى دێته ده‌ره‌وه و ئه‌مه‌ش وایكردووه خه‌ڵك متمانه‌ى به ته‌ندروستى گه‌رمیان نه‌مێنێت.
وتیشى، “له ئه‌نجامى خراپى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى له ئێستادا هاووڵاتییان ترسیان له‌وه هه‌یه رووبكه‌نه نه‌خۆشخانه‌و له كاتێكدا تووشى ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بن له ماڵه‌وه ده‌مێننه‌وه ئه‌گه‌ر بارودۆخیان زۆر خراپ بێت و پێویستیان به ئۆكسجین هه‌بێت ئه‌وكات رووده‌كه‌نه نه‌خۆشخانه”.
ئه‌و هاووڵاتیهى دانیشتووى شارى كه‌لار باسیشى له‌وه‌كرد، پێویسته به‌رپرسانى ته‌ندروستیى له گه‌رمیان به تایبه‌تى د. سیروان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان له‌و پۆسته لاببرێت، چونكه له ماوه‌ى رابردوودا ده‌ركه‌وتووه لاوازه له به‌ڕێوه‌بردن و ئیداره‌دانى كه‌رتى ته‌ندروستى له سنووره‌كه.
پێشتر شه‌پۆلێكى ناڕه‌زایى له به‌رامبه‌ر د، سیروان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندورستى گه‌رمیان ده‌ستپێكردو ژماره‌یه‌ك چالاكوان و رۆژنامه‌نووس و رێكخراوه‌كان داوایان كرد د. سیروان له پۆسته‌كه‌ى لاببرێت و كه‌سێكى دیكه له‌و پۆسته دابنرێته‌وه.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و ناڕه‌زاییانه‌ش ئیداره‌ى گه‌رمیان له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا سه‌باره‌ت به خراپى كه‌رتى ته‌ندروستى و ناڕه‌زایى و گله‌یى هاووڵاتییان رایگه‌یاند: ئیداره‌ى گه‌رمیان به پێى یاسا و رێنماییه‌كان ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر ته‌ندروستى گه‌رمیانه‌وه نییه و ناتوانن لێپرسینه‌وه و لێپێچینه‌وه‌ى له گه‌ڵدا بكه‌ن.
هه‌ڵگورد حه‌مید به‌رێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى كۆرۆنا له كه‌لار به SNNى راگه‌یاند: له نه‌خۆشخانه‌كه‌یان ئه‌وه‌ى له توانیاندابێت بۆ تووشبوو كراوه و تاراده‌یه‌كى باشیش توانیویانه كۆنترۆڵى ئه‌و بارودۆخه بكه‌ن كه پێشتر كۆرۆنا به خه‌ستى له سنووره‌كه بڵاوبووه‌وه، به‌ڵام ئێستا ته‌نها 31 حاڵه‌تیان هه‌یه.
وتیشى، “یه‌كێك له كێشه‌كانى گه‌رمیان ئه‌وه‌یه هاووڵاتییان له نه‌خۆشخانه ترساون نه‌خۆشه‌كانیان ناهێننه نه‌خۆشخانه هه‌تاوه‌كو له ماڵه‌وه به ته‌واوى بارودۆخى ته‌ندروستییان تێكده‌چێت، هۆكارى ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه پێشتر شه‌پۆلێكى ناره‌زایى له‌سه‌ر كه‌رتى ته‌ندروستى هه‌بووه واى له خه‌ڵك كردووه بترسێت له نه‌خۆشخانه”.
SNN بۆ به‌دواداچوونى زیاتر بۆ وه‌رگرتنى زانیارى له‌سه‌ر كه‌رتى ته‌ندروستى و نیگه‌رانى هاووڵاتییان چه‌ندینجار په‌یوه‌ندى كرد به د. سیروان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستیى گه‌رمیان، به‌ڵام بێ ئاكام بوو.
له سنوورى گه‌رمیان له سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى ڤایرۆسی كۆرۆنا تاوه‌كو 30ى ئه‌یلوولى 2020 رێژه‌ى تووشبوون به كۆرۆنا سێ هه‌زار و 827 هاووڵاتییه، 113 كه‌سیان گیانیان له ده‌ستداوه، دوو هه‌زار و 413 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا پشكنین بۆ 19 هه‌زار هاووڵاتى ئه‌نجامدراوه.
كه‌رتى ته‌ندروستى له گه‌رمیان چه‌ندین ساڵه بووه‌ته هۆى نیگه‌رانى هاووڵاتییان و پێش كۆرۆنا گله‌یى و گازنده‌ى هاووڵاتییان له‌سه‌ر ئه‌وه بوو كه لێره چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى ناكرێت و ره‌وانه‌ى سلێمانى ده‌كرێت به تایبه‌تى حاڵه‌ته كتوپڕه‌كان، له‌به‌رامبه‌ریشدا ته‌ندروستى هۆكاره‌كه‌ى بۆ كه‌مى پزیشكى پسپۆڕ‌و چه‌ند گرفتێكى دیكه گه‌ڕانده‌وه.
بێستوون ژاڵهیى چالاكوانى مه‌ده‌نى له گه‌رمیان به SNNى راگه‌یاند؛ كه‌رتى ته‌ندروستى له سنوورى گه‌رمیان كێشه‌ى كه‌ڵه‌كه‌بوون و ئه‌و به‌رێوه‌به‌رانه‌ى پێشووتر یه‌ك به دواى یه‌ك گرفته‌كانیان به‌وى تر راسپاردووه و هیچیان چارهسهرنهكردوه به شێوه‌یه‌ك ئه‌و هه‌موو ساڵه تێپه‌ڕى و ژێرخانێك بۆ ئه‌و كه‌رته دروستنه‌كراوه.
وتیشى، “نه‌خۆشخانه‌ى باشى نییه و یه‌ك له‌شكر كارمه‌ندى هه‌یه كه نزیكه‌ى هه‌زارو 800 كارمه‌ندن، خراپى ئیداره دان و دابه‌شكردنى توانا مرۆییه‌كان و خراپى دابه‌شكردنى نه‌خۆشخانه‌كان و هه‌روه‌ها نه‌خۆشخانه‌ى كه‌لار كه سه‌ره‌كیترین نه‌خۆشخانه‌یه هه‌ر بۆ ئه‌وه باشه له‌ناوببرێت و لاببرێت، چونكه مه‌رجى بیناو مه‌رجى ئامێر و پێداویستى خه‌ڵكى تێدانییه و كاتى خۆى بۆ چه‌ند هه‌زار كه‌سێك دروستكراوه، به‌ڵام ئێستا كه‌لار زیاتر له 150 هه‌زار خه‌ڵكى تێدا دژى”.
بێستون ژاڵهیى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، هه‌موو ئه‌م كێشانه‌ى رابردوو به‌رده‌وامیان هه‌بووه تاوه‌كو هاتنى ئه‌م به‌رێوه‌به‌ر “د. سیروان محه‌مه‌د” ئه‌و بهرێوهبهرهش له چوار ساڵى رابردوودا نه‌یتوانیوه كه‌رته‌كه به باشى به‌رێوه‌ببات و به‌شێك بووه له‌و پاشاگه‌ردانیه‌ى كه ته‌ندروستیی گه‌رمیان هه‌یه‌تى به تایبه‌تى له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا كێشه‌ى گه‌وره هه‌بوو له رووى به ده‌نگه‌وه هاتن و مامه‌ڵه‌كردن له گه‌ڵ نه‌خۆشخانه‌كان و خهڵكداو دۆخه‌كه به گشتى.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، “یه‌كێك له كێشه‌كان نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵاى تایبه‌ت به كۆرۆنا كراوه‌ته به‌شێك له نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار كه ئه‌مه‌ش له هیچ شوێنێكى كوردستاندا نابێت نه‌خۆشخانه‌ى كۆرۆنا ببه‌سرێته‌وه به نه‌خۆشخانه‌ى گشتى و خه‌ڵكى تێیدا هاتووچۆ بكات و ئه‌بێت سه‌ربه‌خۆ بێت و تیم و راهێنراوى تایبه‌تى خۆى هه‌بێت”.
باسیشى له‌وه‌كرد، “زۆرجار ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌وێ بوون راهێنراو نه‌بوون یان كێشه‌ى نه‌گه‌یشتنى ئۆكسجین به ژووره‌كان و نه‌خۆشخانه‌كان به شێوه‌یه‌ك خراپ به‌ڕێوه‌بردنى نه‌خۆشخانه‌كه وایكردووه له برى ئه‌وه‌ى ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ى قه‌ڵا، قه‌ڵایه‌ك بێت بۆ چاره‌سه‌رو ئومێدى نه‌خۆشه‌كان، به‌ڵام وه‌كو شوێنێك بۆ نه‌مانى هه‌ناسه‌و خنكان سه‌یر كراوه كه ده‌بێت ئه‌م بۆچوون و تێروانینه ڕاستبكرێته‌وه و پێویسته هه‌مووان پشتیوانى له دامه‌رزاوه ته‌ندروستییه‌كان بكه‌ین به تایبه‌ت كه ئێستا له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى شه‌پۆلى دووه‌مى كۆرۆناین”.
بێستون ژاڵهیى وتیشى، “سه‌باره‌ت به د. سیروان محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستیى گه‌رمیان وه‌كو رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له گه‌رمیان ناره‌زایى خۆیان له راپۆتێكدا كه هه‌موو گرفته‌كانیان خستووه‌ته‌ڕوو داوه‌ته به‌رپرسانى گۆڕان له هه‌موو ئاسته‌كانى نێو حزب و حكومه‌ت و سه‌لماندوومانه كه ئه‌م كه‌رته خراپ به‌رێوه‌ده‌برێت. ئه‌م خراپییهش به ته‌نها له خودى به‌رێوه‌به‌رى گشتى نییه‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ى تر له به‌شه جیاجیاكان به‌رێوه‌به‌رن و ده‌سه‌ڵاتدارن پشكیان له‌و خراپییه به‌رده‌كه‌وێت”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









