
وتارى دۆناڵد تره‌مپ دواى چاكبوونه‌وه‌ى له كۆرۆنا | فۆتۆ: Alex Brandon/AP
SNN
سه‌رۆكى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: جۆو بایدن خیانه‌تكاره و سیاسه‌تى دیموكراته‌كانیش شكستى هێناوه، وتیشى: “له‌سه‌رده‌مى ده‌سته‌ڵاتى مندا بێكارى كه‌مبووه‌ته‌وه”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا له كۆشكى سپى یه‌كه‌مین وتارى خۆى پاش چاكبوونه‌وه‌ى له ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌به‌رده‌م هه‌واداره‌كانیدا پێشكه‌شكرد و وتى: “جۆو بایدن خیانه‌تكاره و خیانه‌تى له ده‌نگده‌ره‌كانى كردووه، دیموكراته‌كانیش شكستیانهێناوه له سیاسه‌ته‌كانیاندا، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ڵه‌ن ئه‌گه‌ر پێتانوابێت بایدن ده‌توانێت حكومڕانێكى باش بێت بۆ ئه‌مریكا”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا سه‌رۆكى ئه‌مریكا ئاماژه‌ى به دۆخى ته‌ندروستى خۆى كرد و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “من دۆخم زۆر زۆر باشه و هیواى باشبوونهوهش ده‌خوازم بۆ سه‌رجه‌م تووشبووانى كۆرۆنا”.
سه‌رۆكى ئه‌مریكا باسى دۆخى ئابوورى وڵاته‌كه‌شى كرد و ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: “دۆخى ئابوورى ئه‌مریكا ده‌به‌ینه‌وه ئه‌و قۆناغه گهشهسهندووهى كه تێیدا بووه، له ئێستاشدا هیچ وڵاتێك هێنده‌ى ئه‌مریكا ئابوورییه‌كه‌ى گه‌شه‌ى نه‌سه‌ندووه”.
له كۆتایی قسه‌كانیدا وتیشى: “شانازى ئه‌وه‌شم هه‌یه كه بڵێم له سه‌رده‌مى مندا بێكارى كه‌میكردووه”.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
11كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









