رووسیا “ئەو گازەی ناڤالی پێ ژەهرخوارد کراوە لە چەند وڵاتێکی ئەوروپادا بوونی هەیە”

ئەلێکسی ناڤالنی بلاگەر
SNN
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی دەرەوەی روسیا لەوەڵامی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیادا رایگەیاند، ماددەی نوڤیتشۆک کە دەوترێت سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی رووسیای پێ ژەهرخواردکراوە بەلایەنی کەمەوە لە 20 وڵاتی رۆژئاوادا بوونی هەیە و مامەڵەی لەگەڵ دەکەن.
لەڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو ماددە کیمیاییە بۆیەکەمجار لەساڵی 1988 لەداتابەیسی پەیمانگای ئەمریکی بۆ میترۆلۆجی بەیانکراوە و دواتریش گروپێکی دیکە لەپێکهاتەی کیمیایی مەترسیدار ئاشکراکرا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەسەر ئەو بنەمایە دەتوانین بلێین ماددەی کیمیایی نوڤیتشۆک بەتەواوەتی براندێکی رۆژئاواییە و دەبێت ئەوان وەڵامی تۆمەتی ژەهرخواردکردنی ناڤالنی بەو ماددەیە بدەنەوە.
دوومانگ پێش ئێستا ئەلێکس ناڤالی کە رکابەری سەرسەختی ڤلادیمێر پوتینە لەنێو فڕۆکەکەیدا کە بەرەو ئەڵمانیا دەڕۆشت ژەهرخوارد کرا، بۆیە راستەخۆ لە نەخۆشخانەی (شاریتێ)ی ئەڵمانیا بۆ ماوەی 32 رۆژ چارەسەری وەرگرتووەو پاشان چاکبۆتەوە، لەکاتی ئێستادا پەنجەی تۆمەت بۆ پوتین رادەکێشرێت کە ژەهرخواردی کردبێت.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
10كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









