“قایمقامى نوێى شنگال به ههماههنگى حكومهتى ناوهندى و حكومهتى ههرێم دادهنرێت”

دۆخى خراپى هاووڵاتیان و مانهوهیان له دهرهوهى ماڵهكهیان له شنگال | فۆتۆ: IOM
SNN ـ بڕیار محەمەد
قایمقامی قەزای شنگال بە وەکالەت رایدەگەیهنێت: دوای رێکكەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر ئاسایی کردنەوەی دۆخی ئەمنی شنگال و دووبارە گەڕانەوەی ئاوەدانی بۆ ناوچەکە خەڵكی شنگال ئەو رێکكەوتنە بە گرنگ دەزانن، وتیشى: “داوا دەکەین حکومەتی عێراق پەلەبکات لە ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکەدا”.
مەحما خەلیل، قایمقامی قەزای شنگال بە وەکالەت بە SNNی راگەیاند: “هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق لەسەر ئاسایی کردنەوەی دۆخی شنگال گەیشتوونەتە رێکكەوتن و خەڵکی شنگالیش ئەو رێکكەوتنە بە گرنگ دەزانن، داواکارن هەرچی زووە حکومەتی عێراق دووبارە شنگال ئاوەدان بکاتەوە”.
وتیشی :”بێگومان ئەو رێکكەوتنە وادەکات جارێکی تر ئارامی و سەقامگیری بۆ نێو شنگال بگەڕێتەوە، ئەو هێزانەی لەوێشن نەمێنن، چونکە چەندان ساڵە بەهۆی هەبوونی کێشە لەسەر ئیدارەدانی ناوچهکە و بوونی هێزی دیکە شنگال ئاوەدان نەکراوەتەوە، بۆیە هیواداراین حکومەتی عێراق بەکار و پرۆژەکانی کەمێک لە ئێش و ئازاری ئێزدیيەکان کەم بکاتەوە”.
بەپێی زانیارەکانی SNN كه له بهرپرسانى شنگال وهریگرتوون، “دانانی قایمقامێك لە شنگال به ھەماھەنگی لەنێوان بهرپرسانى پارێزگاى نەینەوا و ھەرێمی كوردستاندا دەبێت، چونكە دەورووبەری نەینەوا ھاوپەیمانی كوردستانییە و پۆستی قایمقامی شنگالیش مافی كوردە”.
رۆژی ھەینی 9ى تشرینى یهكهم، شاندی ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومهتى ھەرێمی كوردستان سەردانی بەغدایان كرد و لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكان بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال كۆبوونەو، یەكەم كۆبوونەوەی شاندەكەی ھەرێمی كوردستانیش لەگەڵ راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، قاسمی ئەعرەجی بوو، دواتر لەگەڵ مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بە ئامادەبوونی نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق جینین پلاسخارت كۆبوونەوە و لەسەر ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال رێككەوتنێكیان واژوو كرد.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
19كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









