“به‌غدا به‌نیازه له‌دواى ئاسایكردنه‌وه‌ى دۆخى شنگال ده‌روازه‌یه‌كى سنوورى نوێ له‌گه‌ڵ توركیا بكاته‌وه”

كۆبوونه‌وه‌كه‌ى وهفدى هه‌رێم و مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بۆ ئه‌نجامدانى رێككه‌وتنى شنگال | فۆتۆ: نووسینگه‌ى سه‌رۆكوه‌زیران
SNN – عەلی حەمەسەعید
ئەگەرچی هەریهكە لە حكومەتی هەرێم و عێراق لەسەر ئاسایكردنەوەی دۆخی شنگال و دەركردنی گروپە چەكدارەكانی نزیك لە پەكەكە رێككەوتن له‌و ناوچه‌یه و به‌رپرسانى هه‌رێم و به‌غدا ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد: رێككه‌وتنه‌كه ته‌نیا بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ى ژیانه، به‌ڵام نهێنى نوێ له‌باره‌ى مه‌به‌سته شاراوه‌كانى پشت رێككه‌وتنه‌كه‌وه ئاشكرا ده‌بێت.
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNN راگەیاند: “رێككەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر پەیوەندی بە ئاسایكردنەوەی دۆخی ئەمنی ناوچەكەوە هەیە لەڕووی ئەمنی و كارگێڕییەوە، بۆ ئه‌وه‌ى بە هاوبەشی بەڕێوەببرێت”.
وتیشى: “ئەم رێككەوتنەی كراوە پەیوەندی بە گێڕانەوەی دەستەڵاتی حكومەتی عێراقه‌وه هه‌یه بۆ ناوچەكە له‌لایه‌ك، لەلایەكی دیكەشەوە هێزی پێشمەرگە رۆڵیان دەبێت لەو رێككەوتنەدا و قایمقامێكی نوێش بۆ شنگال دادەنرێت، چەند كەسێك لە بواری ئەمنی لە خەڵكی شنگال دادەمەزرێن و كۆتایی بە دەستەڵاتی گروپە چەكدارییەكان دەهێندرێت”.
بە گوێرەی زانیارییەكانی SNN كه له به‌رپرسانى حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراق وه‌ریگرتوون، “جیاواز لەو رێككەوتنەی نێوان هەرێم و بەغدا بۆ ئاسایكردنەوەی دۆخی شنگال واژووكراوە، مەترسییەكی لە پشت ئەو رێككەوتنەی نێوان بەغدا و هەرێم بوونی هەیە بەجۆرێك ئامانجی عێراق ئەوەیە لە داهاتوودا لەو سنوورە دەروازەیەكی هاوشێوەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل بكاتەوە، كۆتایی بە گرنگی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل بهێنێت بۆ ئەو مەبەستەش داوا لە توركیا دەكات مامەڵەی بازرگانی لەو خاڵە سنوورییەوە ئەنجام بدات”.
شیروان میرزا هه‌رچه‌نده ئاماده نییه له‌باره‌ى ئه‌و مه‌به‌سته‌ى حكومه‌تى ناوه‌ندى قسه بكات، به‌ڵام پشتڕاستیدهكاتهوه كه پێشتر داواى دامه‌زراندى ئه‌و ده‌روازه‌یه كراوه و ده‌شڵێت: “عێراقییەكان ماوەیەك پێش ئێستا داوای كردنەوەی دەروازهیهكی سنورییان لەگەڵ توركیا كردبوو لە نزیك دەروازەی ئیبراهیم خەلیل، بەڵام ئەوكات نە حكومەتی هەرێم و نە توركیاش بەوە رازی نەبوون”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
17كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









