وریا بن.. ئەم ئاماژەیە هاتە سەر مۆبایلەکانتان، پێتدەڵێت سیخوڕیی دەکرێت بەسەرتانەوە یان نا

مۆبایلەکانی ئایفۆن
SNN
لەمەولا کە ئەپی کامێرا یان مایک دەکەیتەوە، گڵۆپێکی سەوز دێتە سەر بەشی سەرەوەی هاندەکانتان، گەر ئەوە روویدا وریابە تۆ رەنگە لەناو بازنەی چاودێریکردندا بیت لەلایەن کەسێکەوە.
کۆمپانیای ئەپڵ بەمدواییانە گەیشتە ئەوەی بەکارهێنەرانی ئاگادار بکاتەوە لەوەی ئایا چاودێریی دەکرێن یاخود سیخوڕیی دەکرێت بەسەریانەوە.
لە ئێستادا لە رێگەی دابەزاندنی ئەپەوە کە بەکاربەر شارەزایان نییە و دایاندەبەزێنێت، هاککەرەکان دەچنە ناو تایبەتمەندی خاوەن مۆبایلەوە و زانیارییەکانیان دەبەن.
رۆژنامەی سەن-ی بەریتانی راپۆرتێکی بڵاوکردۆتەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەپڵ لە رێگەی نیشانەیەکەوە کە لە ئەپدەیتی ڤێرژنی نوێدا هەیە، ئاگاداری خاوەن مۆبایلەکان دەکاتەوە کە چاودێریی دەکرێن یاخود نا کاتێک کامێرا یان مایک دەکەنەوە.
لە ئەپدەیتی نوێی iOS 14 دا هاتووە کە لە کاتی بەکارهێنانی کامێرادا خاڵێکی سەوز کارا دەبێت و بۆ مایکیش خاڵێکی پرتەقاڵی دادەگیرسێت کە نیشانەی ئەوەیە تۆ ئەو دوو ئەپەت ئیش پێکردووە، کاتێک ئاماژەیەکی گوماناوی دێتە ناو هاندەکەت، راستەوخۆ ئەو گڵۆپە کە لە بەشی سەرەوەی هاندەکەت هەیە، ئاگادارت دەکاتەوە لەوەی هێرش هەیە بۆ سەرت.
کاتێکیش هۆشداریت درایە، دەتوانی لە ڕێگەی (SETTING)ەوە هەموو ئەو هێرشانە پوچەڵ بکەیتەوە ئەویش بە چوونە ژوورەوەت بۆ ناو ئەپی هێدفۆنەکەت یان کامێراکەت و بەوەش هاندەکەت سەلامەت دەبێت.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









