“تەنیا دەنگ لەسەر بازنەكانی هەڵبژاردن دراوە و بڕیارە قورسەكە ماوه”

دەنگدەرێک له هەڵبژاردنەکانی عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدهگهیهنێت: ئێمە تەنیا دەنگمان لەسەر ژمارەی بازنەكانی هەڵبژاردن داوە و لەناوخۆی هەرێم هیچ كێشەیەكمان نابێت، بەڵام كێشەكە لە ناوچە جێناكۆكەكانە.
ڕێزان شێخ دلێر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتیی نيشتمانیی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “ئەوەی دوێنێ دەنگمان لەسەردا تەنیا دیاریكردنی ژمارەی بازنەكانی هەڵبژاردنبوو، ئەوەش بۆخۆی گرفتێكی گەورەبوو هێزە سیاسیەكان لەسەری رێكەنەدەكەوتن، هەندێك داوای فرە بازنەیی و هەندێكیش داوای یەك بازنەییان دەكرد، بەڵام دواجار بە پشتبەستن بە كۆتای ژنان ژمارەی بازنەكانی هەڵبژاردنیش دیاریكران و دەنگی لەسەر درا”.
وتیشى: “ئەوەی پەیوەندی بە كوردەوە هەیە ئەوەیە كە تا ژمارەی بازنەكان كەمبن كورد كورسی زیاتر بەدەستدەهێنێت و بۆ كورد باشترە، بەڵام لەناوخۆی هەرێمی كوردستان هیچ گرفتێكمان نییە، ئەوەی دەبێتە گرفت ناوچە جێناكۆكەكانە كە هێشتا بڕیارە قورسەكە نەدراوە، ئاخۆ ئەو بازنانەی كە دیاریكراون چ ناوچەیەك و قەزا و ناحیەیەك دەخرێنە سەر ئەو بازنانە، بۆیە هێشتا ئەو بابەتە ماوەتەوە و یەكلا نەكراوەتەوە”.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: “هەرچەندە جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و ئێمەش وەك نوێنەرانی كورد لەگەڵ وەزارەتی پلاندانانی عێراق چەندین هەوڵی جددیماندا كە پارێزگای هەڵەبجەش وەك پارێزگایەكی سەربەخۆی بەشداری هەڵبژاردنەكان بكات، بەڵام بەهۆی ئەوەی هێشتا رێكارەكانی دانپێدانانی هەڵەبجە وەك پارێزگایەكی سەربەخۆ تەواونەبوون و نەتواندرا لەم هەڵبژاردنەدا وەك پارێزگایەكی سەربەخۆ مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
18كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









