وێنه:له سلێمانى دووه‌م چالاكیی یه‌كێتى مواى تاى عێراق بۆ ناوبژیوانان به‌ڕێوه‌چوو

ناوبژیوانانی بەشدار لە خولەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د- SNNsport
بۆ دووه‌مجار یه‌كێتیی مواى تاى عێراق له‌ماوه‌ى كه‌متر له مانگێكدا دووه‌م چالاكی خۆى به‌كردنه‌وه‌ى خولی به‌هێزكردنى ناوبژیوانانى كوردستان ئه‌نجامدا.
به‌سه‌رپه‌رشتى لیژنه‌ى ناوبژیوانى یه‌كێتیی مواى تاى عێراق و به مه‌به‌ستى به‌هێزكردنى ئاستى ناوبژیوانانى كوردستان بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ى زانیارییه‌كان، هه‌روه‌ها ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌و گۆڕانكارییانه‌ى له یاسای یاریه‌كه هاتووه ، هەروەها به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ى چه‌ند ناوبژیوانێكی كوردستان بۆ ئاماده‌كردنیان بۆ به‌ڕێوه‌بردنى پاڵه‌وانێتییه‌كان، خولێكی سێ رۆژه به‌ڕێوه‌چوو.
سیروان مینه ئه‌ندامى یه‌كێتیی مواى تاى عێراق ئه‌وه‌ى راگه‌یاند:” له‌ماوه‌ى كه‌متر لە مانگێک وه‌ك یه‌كێتیی مواى تاى عێراق دواى كردنه‌وه‌ى خولى راهێنانى یاریزانان و راهێنه‌ران دووه‌م چالاكی خۆمان به كردنى خولێك بۆ زیاتر له 28 ناوبژیوانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ئه‌نجامدا”.
وتیشی:” وانه‌كانى ئه‌م خوله له‌لایه‌ن سه‌رۆك و ئه‌ندامانى لیژنه‌ى ناوبژیوانانى سه‌ر به یه‌كێتیی مواى تاى عێراق وترایه‌وه كه سه‌رجه‌میان ناوبژیوانى نێوده‌وڵه‌تین، ئامانجیشمان له كردنه‌وه‌ى ئه‌م خوله بۆ پێشخستنى ئاستى ناوبژیوانهكانمانه وه به‌شداریكردنیانه له پاڵه‌وانێتییه‌كانى عێراق و نێوده‌وڵه‌تى، بۆیه بڕوانامه‌كانى ئه‌م ناوبژیوانانه سه‌رجه‌میان باوه‌ڕ پێكراون و ناویان له یه‌كێتیی مواى تای عێراق تۆمار كراوه، هه‌روه‌ها چه‌ند ناوبژیوانێكمان ده‌ستنیشان ده‌كرێن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌كانیان و ده‌بنه ناوبژیوانى پله یه‌كى عێراق، جگه له‌وه‌ى ئاماده ده‌كرێن بۆ به‌ڕێوه‌بردنى پاڵه‌وانێتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى یه‌كێتیی مواى تاى عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:” به‌داخه‌وه له سلێمانى خاوه‌نى هیچ ناوبژیوانێكی نێوده‌وڵه‌تى نین به‌هۆى ئه‌وه‌ی ئێمه تا ئێستا لیژنهین نه‌بووینه‌ته یهكێتییەکى سه‌ربه‌خۆ كه سه‌ر به یه‌كێتیی مواى تاى عێراق بین، به‌ڵام له ئاینده‌یه‌كی زۆر نزیكدا ئیشمان كردووه كه چه‌ند ناوبژیوانێكمان ببنه ناوبژیوانى نێوده‌وڵه‌تى، هه‌روه‌ك چۆن له ئێستادا چوار یاریزانى كوردمان له ریزى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقدا هه‌یه”.
شارى سلێمانى له‌سه‌رجه‌م یارییه جۆراو جۆره‌كاندا رۆڵێكی گرنگى بینیوه له پێگه‌یاندن و دروستكردنى چه‌ندین یاریزان و راهێنه‌رى به توانا كه له ریزى هه‌ڵبژارده جۆراوجۆرەکانی عێراقدا یاری ده‌كه‌ن، بۆیه له یارى مواى تای دا به‌هه‌مان شێوه راهێنه‌ر و یاریزانى به‌هۆى ئاست به‌رزییانه‌وه بانگهێشتى هه‌ڵبژارده‌كانى عێراق ده‌كرێن.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
13 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
13 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









