
دراوى عێراق
SNN- بریار محەمەد
پسپۆرانی بواری ئابووری رایدەگەیەنن بەداخەوە لە هەرێمی كوردستان ساڵانێكە شتێك بەناوی باج نەبووە و چەندین كۆمپانیای گەورە لەسایەی نەبوونی ریكارو یاسای باج داهاتی بێ ئەندازەیان كۆكردووەتەوە.
بیلال سەعید، بەڕێوەبەری ئینیستیتیوت ئابووری بەژمارە، بە SNNی راگەیاند: ڕێكارو سیستەمەكانی باج لەسەر ئاستی جیهان بەئامانجی دروستكردنی دادپەروەری و دابەشبوونەوەی داهاتە، بەڵام بەخوێندنەوەی باری ئابووری وڵات پلانی دارشتنی وەرگرتنی باج دادەنرێت، بەڵام بەداخەوە لە هەرێمی كوردستان ساڵانێكە شتێك بەناوی باج نەبووە و چەندین كۆمپانیای گەورە لەسایەی نەبوونی ریكارو یاسای باج داهاتی بێ ئەندازەیان كۆكردووەتەوە.
وتیشی “هەر هەنگاوێك بۆ وەرگرتنی باج كارێكی ئیجابی و گونجاوە و دەبێتە زیادبوونی سەرچاوەی داهاتی حكومەت بەڵام ئەوەی لەكوردستان دەگوزەرێت كارەساتە، وەرگرتنی باج بەو شێوەیەی ئێستا بەبێ دروستكردنی بنەما و ڕێكاری ئابووری لەجیاتی حاڵەتی ئەرێنی دەبێتە نەرێنی”.
ئەوەشی خستەڕوو: پێویستە وەرگرتنی باج و داهاتی تاكەكەس پێكەوە خوێندنەوەی بۆ بكرێت نەك بەشێوەی ئێستا بەبێ حسابكردن بۆ ئەوەی بزانرێت (GDP) و داهاتی تاكەكەس گەیشتووەتە چەند؟ دەست بۆ زیادكردنی باج براوە، هەروها نەبوونی ژێرخانی ئەكادیمی و نەبوونی هۆشیاری لە پرسی باج یەكێكی دیكە لەگرفتەكانی هەرێمی كوردستان و عێراقە، ئەوەی ئێستا ئەگوزەرێت ئەوەندەی لەژێر فشاری دابەزینی نەوتە و كەمبوونەوەی داهاتی نەوتە، ئەوەندە تێگەیشتنێكی دروست نییە بۆ پرسی وەرگرتنی باج.
بڕیار وایە سیستەمی باج لە هەرێمی كوردستان لە چوار چێوەی یاسای چاكسازیدا رێكدەخرێتەوە. ئەنجوومەنی وەزیران گفتوگۆی لەسەر میكانیزمی رێكخستنەوەی كردووە و وەزارەتە پەیوەندیدارەكانیش راسپێردران بۆ دیاریكردنی میكانیزمی تایبەت بەو بابەتە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









