شاندى دانوستانكارى ههرێم: پێداگریمان لهسهر پرسى مووچه كردووه

شاندی باڵای دانوستانكاری حكومەتی هەرێم به سهرۆكایهتى قوباد تاڵەبانی | فۆتۆ: ئهژى عومهر
شاندی دانوستانكاری حكومەتی ھەرێم ناوهڕۆكى كۆبوونهوهكانى چهند رۆژى رابردووى بڵاوكردهوه و ئاشكرایكرد: لە ماوەی دووھەفتەی رابردوودا، شاندی دانوستانكاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان، چەندین كۆبوونەوەی لەگەڵ حكومەتی عێراق و لایەن و حیزبە سیاسییەكان و ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران لە بەغدا ئەنجامدا، بەمەبەستی گفتوگۆ كردن و چارەسەركردنی پرسی شایستە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان.
شاندی دانوستانكاری حكومەتی ھەرێم له راگهیهنراوهكهدا كه ئهمڕۆ پێنجشهممه بڵاوكراوهتهوه ئهوهیان خستووهتهڕوو، “دوو لیژنەی دارایی و نەوتیی لەنێوان ھەردوولا ( حكومەتی فیدراڵ وحكومەتی ھەرێم) پێكھێنران كە وەك تیمێكی ھاوبەش كاریان لەسەر دیاریكردنی گرفتەكان و داڕشتنی میكانیزمێكی گونجاو و یاسایی بۆ چارەسەر كردنیان، كاریان دەكرد”.
لهبارهى ئهنجامى كۆبوونهوهكانهوه ئاشكرایانكردووه، “كۆبوونەوەكان ئەرێنی بوون و خاڵەكانی ناكۆكی نێوان ھەرێم و عێراق دیاری كران و تیمە ھاوبەشەكان چەندین پێشنییاریان ئامادە و گەڵاڵە كرد بۆ ئەوەی ببنە بنەمای كاركردنی پێكەوەیی تا گەیشتن بەرێككەوتنی تەواوەتی لەگەڵ حكومەتی نوێی عێراق، حكومەتی ھەرێمی كوردستان، پابەندی خۆی نیشاندا لەسەر پرسی نەوت و ئیلتزاماتی نەوتی ھەرێم بەمەبەستی گەیشتن بەڕێككەوتن، ھەروەھا شاندی دانوستانكار پێداگری لەسەر شایستە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان كردووە و بەتایبەت پرسی مووچە”.
ئهوهش روونكراوهتهوه، “دەرئەنجامی كۆبوونەوەكان، لەسەر پرسی شایستە داراییەكانی ھەرێم و پرسی نەوت، ئاڕاستەی حكومەتی نوێی عێراقیش كراون و گفتوگۆكان بەردەوام دەبن لەداھاتوودا تا گەیشتن بە چارەسەری گونجاو”.
له كۆتايى راگهیهنراوهكهدا شاندی دانوستانكاری ھەرێم باسیان لهوهشكردووه، “ئاشكرایە، ئەو بودجەیەی كە لە حكومەتی فیدراڵەوە دەھاتە ھەرێم لە ساڵی 2019 و لە سێ مانگی یەكەمی 2020، نیوەی ئەو بودجەیە دەكات كە حكومەتی ھەرێم دەیدات بە مووچەخۆرانی ھەرێم، بۆیە پیداگری كرا لەسەر خەرجکردنی تەواوی شایستە داراییەكان”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
9كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
9كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
11كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
9كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









