بەڕێوەبەری سەرجەم بانكەكانی سلێمانی و هەڵەبجە بڕیاریاندا دەرگای بانکەکانیان دابخەن

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی بڕیاری دابەشنەكردنی مووچەی پێنج مانگی ئەمساڵ، فەرمانبەران و كارمەندانی بانكە حكومییەكان جیاواز لە فەرمانبەرانی دیكە دوو مووچەی دیكەیان دەفەوتێت بۆ ئەوان دەبێتە حەوت مووچەی دابەشنەكراو، بۆیە بەڕێوەبەری سەرجەم بانكەكان بڕیاریانداوە ئەگەر ئەو دوو مووچەیان بۆ دابەشنەكرێت دەرگای بانكەكان ناكەنەوە و هیچ مووچەیەك دابەشناكەن.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەڕێوەبەری یەكێك لە بانكە حكومییەكانی سنووری پارێزای سلێمانی بەSNN دراون ئەوەخراوەتەڕوو، بڕیاری دابەشنەكردنی مووچەی پێنج مانگی ئەمساڵ زۆر گرفتی یاسایی و ئیداری بەدوای خۆیدا دەهێنێت، ئێمە وەك بانكە ئەهلییەكان هیچ جۆرە دەرماڵەیەكمان نییە وەك فەرمانبەرانی وەزارەتە جیاوازەكان بەڵام جیاواز لە مووچەی مانگانەی خۆمان ساڵانە چوار مووچەی زیاد وەردەگرین، مووچەیەكیان لە مانگی چوار و مووچەیەكی دیكەشیان لە مانگی هەشتە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی بڕیاری دابەشنەكردنی موچەی مانگی چوار و مانگی هەشت، فەرمانبەرانی بانكە حكومییەكان جگە لەوەی پێنج مووچەمان دەفەوتێت ئەو دوو مووچە زیادەیەشمان دەفەوتێت و واتە ئێمە حەوت مووچەمان دابەشناكرێت، بۆیە هەموو بەڕێوەبەرەكان بەڵێنمانداوە كە ئەگەر ئەو دوو موچەیەمان بۆ خەرج نەكرێت دەرگای بانكەكان ناكەینەوە ئەگەر لیستی مووچەی وەزارەتەكانیش ڕابگەیەندرێت و دەستبەدابەشكردنی مووچە بكرێت.
ئەو بەڕێوەبەری بانكە ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە داواكارییەكەمان بە نوسراو ئاراستەی بەڕێوەبەری گشتی بانكەكان كردووە و ئەویش لای خۆیەوە ئاراستەی وەزیری دارایی كردووە بۆ ئەوەی وەڵاممان بدرێتەوە، ئەگەر وەڵامەكە بە دڵی ئێمە نەبوو هەموو لایەكمان دڵنیاكردوەتەوە كە ئامادەنین مووچەی هیچ وەزارەت و دامەزراوەیەك دابەشبكەین.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









