فەرەنسا ” دەبێت تورکیا واز لە هەراسانکارییەکان بهێنێت لە دەریای سپی ناوەڕاست”

كەشتی عروج رەئیس
SNN
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا، ئەنیێس فۆن لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “ھەست بەنیگەرانی دەكەین لەو ھەواڵەی باس لە ناردنی كەشتی عروج رەئیسی كنە و پشكنین دهكرێت لە لایەن توركیاوە بۆ ئەو ناوچەیەی راستەوخۆ دەكەوێتە نزیك ھەردوو دوورگەی كاستیلۆریزۆ و رۆدسی یۆنانی”.
دەشڵێت: چاومان لەوەیە توركیا پابەندییەكانی خۆی جێبەجێ بكات و رێگری لە ھەراسانكردنی نوێ بكات و بەڵگەی ورد لە سەر ئامادەباشیی بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەسەر بنەمای نیازپاكی بخاتە روو”.
ئەو وتەبێژەی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا بەبیری ھێنایەوە، “ئەنجوومەنی ئەوروپا لە یەكێ تشرینی یەكەم بە روونی داوای لە توركیا كرد، واز لە رێكارە تاكلایەنهكانی بھێنێت، كە ھاودژن لەگەڵ بەرژەوەندییەكانی یەكێتی ئەوروپا و یاسا نێودەوڵەتییهكان و مافەكانی سەروەری دەوڵەتانی ئەندام لە یەكێتی ئەوروپادا پێشێل دەكات”.
كەشتی (عروج رەئیس)ی كنە و پشكنینی توركیا بەیانی دووشەمە، بەندەری ئەنتالیای جێھێشت و بەرەو ئەنجامدانی ئەركەكانی رۆیشت لە رۆژھەڵاتی دەریای سپیی ناوەڕاست لە 12 تا 22 ئەم مانگەوە لە كارەكانی بەردەوام دەبێت.
لە 13 ئەیلوولەوە ئەو كەشتییە لە بەندەری ئەنتالیا لهنگهری گرتووه بۆ كاری چاكردنەوە، دوای ئەوەی لە چەند چالاكییەكی رووپێوی لە رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست ئەنجامدا.
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: پێموایە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ ئێران دەگەینە رێککەوتن
حوزهیران 2, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
12 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
12 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









