له پڕۆژه‌ى مامۆستایانى كه‌لار ته‌نها دوو كرێكار كارى تێدا ده‌كات

پرۆژە وەستاوەکان
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
هه‌رچەنده مامۆستایان 45 له سه‌دى پاره‌ى پڕۆژه‌ى دروستكردنى خانووى پرۆژه‌ى مامۆستایان له كه‌لار داوه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ى 25 له سه‌دى كاره‌كانى كراوه و به وته‌ى ئه‌ندام په‌رله‌مانێك ته‌نها دوو كرێكارى ئیشى تێدا ده‌كات.
مه‌لا ناسر ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان به SNNى راگه‌یاند له‌سه‌ر سكاڵا‌و نیگه‌رانى مامۆستایانى به‌شداربوو له پڕۆژه‌ى دروستكردنى خانوو بۆ مامۆستایانى كه كاره‌كانى دواكه‌وتووه، ئه‌مڕۆ سه‌ردانى پرۆژه‌كه‌ى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه به دواداچوون بكه‌ن.
وتیشى، “هه‌رچه‌نده پڕۆژه‌كه له لایه‌ن مامۆستایانه‌وه 45 له سه‌دى پاره‌كه‌ى دراوه، به‌ڵام پڕۆژه‌كه ماوه‌ى ساڵه دوو 25 له سه‌دى كاره‌كانى ته‌واو كراوه. ئەمڕۆش له كاتى سه‌ردانى پڕۆژه‌كه بینیان ته‌نها دوو كرێكارى تێدابووه ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه پڕۆژه‌كه بریتى له دوو هه‌زار خانوو له گه‌ڵ 300 شوقه و شوقه‌كان تا ئێستا به‌ردى بناغه‌ى دانه‌نراوه”.
مه‌لا ناسر ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، مامۆستایان له كاتێكدا بێ مووچه‌ن، به‌ڵام كۆمپانیا پڕۆژه‌كه كه كۆمپانیاى “خهیمهت سه‌لامه” فشاریان له مامۆستا كردووه قیسته‌كانیان بده‌ن. ئێمه وه‌كو په‌رله‌مان به‌دوادچوونى جدى ده‌كه‌ین هه‌روه‌ها ئه‌بێت كۆمپانیا قیسته‌كان كه‌مبكاته‌وه و كاره‌كانیشى خێراتر بكات. هاوكات له دادگاى سكاڵا له‌سه‌ر كۆمپانیا تۆمارده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ جارێكى تر به‌شداربووانى پڕۆژه‌ى به‌هه‌شتى كه‌لار كه تایبه‌ته به خانووى مامۆستایان له شارى كه‌لار و له دوو هه‌زار خانوو پێكدێت، به‌هۆى كارنه‌كردن له پڕۆژه‌كه مامۆستایان نیگه‌رانیان ده‌ربڕى به وته‌ى خۆیان به‌شێكى زۆر له یه‌كه‌كان هێشتا دروست نه‌كراوه له كاتێكدا مامۆستایان 45 له سه‌دى پرۆژه‌كه‌یان داوه.
مامۆستا رزكار مه‌جید به‌شداربوویه‌كى پرۆژه‌كه به SNNى راگه‌یاند: كۆمپانیاى جێبه‌جێكارى پرۆژه‌ى به‌هه‌شتى كه‌لار زۆر به سیستى كاره‌كانى ده‌كات به‌شێوه‌یه‌ك پاره‌یه‌كى زۆریان داوه و نیوه‌ى ئه‌و پاره‌یه‌یان داوه نیوه‌ى ئه‌و پاره‌یه كاریان نه‌كردووه و به‌شێكى زۆر هێشتا زه‌وییه‌و كارى تێدا نه‌كراوه.
وتیشى “ته‌نانه‌ت كۆمپانیا رێگا نادات سه‌ردانى پرۆژه‌كه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى خۆیان له نزیكه‌وه چاودێرى بكه‌ن و شه‌وانه وێنه بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه گوایه كار ده‌كه‌ن له خانووه‌كان ته‌نها چه‌ند وێنه‌یه‌كه كه هى ژماره‌یه‌ك كرێكارن و هه‌موو جار هه‌ر وێنه‌ى ئه‌و كرێكارانه‌یه و دووباره ده‌بنه‌وه”.
ئه‌و مامۆستایه ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، زیاتر له نێوه‌ى ماوه‌ى پڕۆژه‌كه كه دوو ساڵه ته‌واوبووه هێشتا كارێكى ئه‌وتۆ نه‌كراوه، به‌مشێوه‌یه‌ش چه‌ندین ساڵى تر پرۆژه‌كه ته‌واو ناكرێت و ئه‌وه‌ى زه‌ره‌رمه‌نده مامۆستایانه كه به‌شێكیان كرێچین و هه‌موو پاره‌شیان خستووه‌ته پرۆژه‌كه‌وه.
له مانگى 10ى ساڵى 2018 دواى حه‌وت ساڵ دواكه‌وتن، پرۆژه‌ى خانووى مامۆستایان له كه‌لار به نیگه‌رانییه‌كى زۆرى مامۆستایانه‌وه له‌به‌ر گرانى نرخه‌كه‌ى به‌ردى بناغه‌ى دانرا. له ئێستاشدا له‌به‌ر سیستى ئیشوكاره‌كان مامۆستایان نیگه‌رانن و كۆمپانیاش هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك نادات.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









