
مباپی و هالاند
SNN Sport
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ئامادەیە گرێبەست لەگەڵ هالاند یان مباپی بکات و دەیەوێت لە گواستنەوەکانی هاوینەی داهاتوو ئەنجامی بدات.
رۆژنامەی مارکا ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، ریاڵ مەدرید بە شوێنی یاریزانی ژمارە 9 دەگەڕێت، لە پێشینەی یانەکە گواستنەوەی هالاندی هێرشبەری نەرویجی یانەی بروسیا دۆرتمۆندە، یانەکە وای دەبینێت گفتوگۆکردن لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان بۆ گواستنەوەی مباپی ئاسان نیە، ئەمەش وایکردووە چاودێری بەرەوپێشچوونەکانی ئاستی هالاند بکات، کە ئەم یاریزانە بەم دواییە ئاستێکی سەرنجڕاکێش لەگەڵ یانە و هەڵبژاردەکەی پێشکەش دەکات.
ئەمە لە کاتێکدایە، مباپی رەتیکردووەتەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان نوێ بکاتەوە، ئەو یاریزانەش ئامانجی ئەوەی بۆ ریاڵ مەدرید یاری بکات و لە رابردوو خەونی بە یاریکردن بۆ ئەو یانەیە نیشانداوە.
هالاند بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی یاریکردنی ، نرخەکەی بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە،یانەی پاریس سانجێرمانیش ئامادە نیە بە نرخێکی کەم دەستبەرداری مباپی ببێت.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









