لیژنەی پێشمەرگە بەدواداچوون بۆ هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی پرۆژە یاسای چاکسازی دەکات

SNNـ بڕیار محەمەد
بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ھەنگاوەکانی پڕۆژە یاسای چاکسازی و چەند پرسێکی تر، ئەمڕۆ سێشەممە 13ی تشرینی یەکەم شاندێکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان، سەردانی بەڕێوبەرایەتی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگەیان کرد و لەگەڵ ستافی بەڕێوبەرایەتیەکە کۆبوونەوە.
عوسمان سێدەری جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ سەردانی وەزارەتی پێشمەرگەمان کردووە بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ھەنگاوەکانی پڕۆژە یاسای چاکسازی و چەند پرسێکی تر، هەروەها سەرجەم ئەو کۆبوونەوانەی کە بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی لەگەڵ راوێژکارانی سەربازی وڵاتانی هاوپەیمانان کردویەتی بۆ بابەتی چاکسازی گفتوگۆی لەسەر کرا.
وتیشی، “لەکۆبوونەکەدا باس لە کۆمەڵێک پڕۆژە کرا، لەوانە پڕۆژەی ئامادەباشی پێشمەرگە، کە بابەتی یەکخستن و یەکسان کردنی دەوامی هێزەکانی پێشمەرگەی تێدایە، هەروەها نەهێشتنی بندیوارەکانی پێشمەرگەو پڕۆژەیەک بۆ رێکخستنی یاسا و رێنماییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، و بەئەلیکترۆنی کردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە کە لە بەڕێوەبەرایەتییەکان جێبەجێکراوە و لە ئاییندەدا بۆ لیواکانیش جێبەجێ دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە بەشێکی تری کۆبونەوەکەدا، پڕۆژەکانی یەکسانی جێندەری لە هێزەکانی پێشمەرگە، یەک سیستەمی چەک لە لیواکان، لێکدانی توانای هێز و چەکە جۆراوجۆرەکان، مناوەرەی سەربازی ، یەکپۆشی جل وبەرگ، پرۆژەی سیستمی گەیاندن، ئەفسەرانی پۆل، ستراتیژیەتی پزیشکی وەزارەتی پێشمەرگە و پرۆژەی لۆجیستی، گفتوگۆیان لەسەر کرا.
ئەوەشی خستەڕوو، ستراتیژیەتی هەماهەنگی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق و ستراتیژیەتی بەرگری سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە، و بیرۆکەی کارنامەی هێزەکانی پێشمەرگە گفتوگۆیان لەسەر کرا.

نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
12 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
12 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









