نهێنیی رووخانی دەسەڵاتی قەزافی و دەستتێوەردانی سەرۆکی ئەوکاتی فەڕەنسا لە لیبیا ئاشکرا بوو

0
1460

SNN

چەند بەڵگەنامەیەکی دزەپێکراو کە لە ئیمێلەکانی هیلاری کلینتن وەزیری پێشووتری ئەمریکاوە دەرهاتوون، هۆکاری دەستتێوەردانی نیکۆلا سارکوزی سەرۆکی پێشووتری فەڕەنسا ئاشکرا دەکات.

بەڵگەنامەکان دەریدەخەن کە سارکوزی مەبەستی بووە ساڵی 2011 بەشداریی بکات لە رووخاندنی دەسەڵاتی موعەممەر قەزافیی سەرۆکی ئەوکاتی لیبیا.

بەپێی نامەیەکی کلینتن، سەرۆکی فەڕەنسا بۆ پاراستنی هەژموونی وڵاتەکەی حەزیکردووە قەزافی بڕووخێنرێت، چونکە بەنیاز بووە دراوێکی نیشتمانیی دروستبکات کە ببێتە پارەی رەسمیی ئەو وڵاتانەی زمانیان فەڕەنسییە لە ئەفریقا.

بەڵگەنامەکە رۆژی 2ی نیسانی ساڵی 2011 دەرچووە و دەڵێت: “قەزافی 143 تەن زێڕی گواستۆتەوە بۆ جێگەیەک لە شاری سەبهای باشووری لیبیا تا بیکاتە پارە و پرۆژەی دراوە نوێیەکەی پێ چاپ بکات”.

نهێنیی ئەو پلانەی قەزافی لەلایەن ئەفسەرە هەواڵگرییەکانی فەڕەنساوە ئاشکرا بووە و نرخی ئەو ئاڵتونەش کە قەزافی دەستی بەسەردا گرتووە زیاتر بووە لە 7 ملیار دۆلاری ئەمریکی.

کلینتن باسی ئەوەیکردووە کە سارکۆزی بۆ هێشتنەوەی نفوز و باڵادەستیی فەڕەنسا بەسەر ناوچەکەوە ئەو هەنگاوەی ناوە و ویستوێتی ئاستێک بۆ پێڕۆیی قەزافی دابنێت.

وێنەی بەڵگەنامەکە

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this