لەمەولا لەسەر شێوازی کوردەواری دیزاین بۆ مزگەوتەکان دەکرێت

نەخشەی مزگەوتەکان
SNN- بریار محەمەد
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی لە رێورەسمێكدا نەخشەسازیی نوێی دروستكردنی مزگەوتی لە ھەرێمی كوردستان راگەیاند و بۆ ئەم مەبەستەش چەند دیزاینێك پێشكەش كرابوو، کە دواتر لەلایەن لیژنەیەكی تایبەتەوە بابەتێكی نەخشەسازیی نوێ ھەڵبژێردرا.
سێ نەخشەسازیی هەڵبژێردراوە كە مۆركی كوردەواری لەسەر نەخشەسازیی و دیزاینی مزگەوتەكان رەنگیداوەتەوە و لەكاتی دروستكردن یان نۆژەنكردنەوەدا یەكێك لەو سێ دیزاین و نەخشەسازییە ھەڵدەبژێردرێت.
لە رێورەسمەكەدا فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، كردنەوەی دەرگای مزگەوتەكانی راگەیاند و وتی: “پێویستە لەمەودوا مامۆستایانی ئایینی زیاتر پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن، چونكە دەرگای مزگەوتەكان كراوەتەوە”.
دواتر پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی وتی: “لەمەودوا دەمانەوێت دیزاین و نەخشەسازیی مزگەوتەكان مۆركی كوردەواری تیادا رەنگبداتەوە و لە نەخشەسازیی ھیچ وڵاتێكی دیكە نەچێت، چونكە لە وڵاتانی دیكەی عەرەبیش وایە دیزاین و نەخشەسازییەكان لەیەكتر نزیكن”.
پشتیوان سادق وتیشی: “لەمەودوا بڕیاری نوێ دەرچووە تایبەت بە نۆژەنكردنەوە و دروستكردنی مزگەوت و رەچاوی مەودای نێوان دوو مزگەوت كراوە و رووبەری مزگەوتەكانیش بەپێی بڕیاری نوێ فراوانتر دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا رەچاوی شوێنی ئافرەتان كراوە كەپێشتر ئەوە نەبوو، دیزاینەكە بە جۆرێكە لەگەڵ چوونە ژوورەوە بۆ ناو مزگەوت موسڵمانان ھەست بە بۆنێكی خۆشی گوڵ و گوڵزار بكەن و سیمایەكی جوانتر بە مزگەوت دەبەخشێت”.
نەخشەسازییەكە بە جۆرێكە كە گومەزی مزگەوتەكان لەسەر شێوەی كڵاو و جەمەدانی كوردەواری دەبێت و منارەی مزگەوتەكانیش بە دیزاین و شێوازێكی تازەوە دروست دەكرێن، ھەروەھا شێوازی ناوەوەی نزیك دەبێت لەگەڵ ئەو خشت و دیزاینەی كە لە كۆنەوە بۆ خانووەكانی قەڵای ھەولێر بەكارھاتووە.
هەر لە رێورسمەكەدا، سێ ئەندازیاری بیناسازی كە دیزاین و نەخشەكانییان دروستكربوو، خەڵاتكران.
بەپێی ئاگاداریی وەزارەتی ئەوقاف بۆ نەخشەی تازەی مزگەوت لە كوردستان، سێ نەخشە دەستنیشان كراون بۆ دروستكردنی مزگەوتی تازە، یان دووبارە دروستكردنەوەیان لە سەرانسەری كوردستان و لە نێوان ئەو سێ نەخشە و دیزاینەدا بەپێی تایبەتمەندی و مۆركی كوردەواری یەكیان ھەڵدەبژێردرێن.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









