له خانه‌قین شەپۆلێکی نوێی داگیرکردنی زەوی کورد دەستیپێکردووە

SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى خانه‌قین ماوه‌ى سێ ساڵه چه‌كدارانى داعش به به‌رده‌وامى په‌لاماری هاووڵاتییان و هێزه كوردستانى و عێراقییه‌كان ده‌ده‌ن و به‌هۆیه‌وه ده‌یان گوندى كوردى له ناوچه‌كه چۆڵبوون، فهرماندهیهكى پێشمه‌رگه‌ش هۆكاره‌كه‌ى بۆ هاوكارى عه‌ره‌بى سوننه‌ى ناوچه‌كه و چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
جه‌لیل فایه‌ق فه‌رمانده له هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له سنوورى خانه‌قین بهSNNى راگه‌یاند؛ به‌هێزبوونه‌وه‌ى داعش له دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له سنوورى خانه‌قین و ناوچه‌كانى ده‌وربه‌رى چه‌ند هۆكارێكى هه‌یه له‌وانه به‌شێكى ئه‌و چه‌كدارانه كه داعشى راسته‌قینه‌ن خۆیان رێكخسته‌وه و گه‌ڕانه‌وه، به‌شێكى ئه‌و عه‌ره‌بانه كه پێشتر لەگه‌ڵ چه‌كدارانى قاعیده بوون به تایبه‌تى عه‌ره‌به‌كانى هۆزى كروى كه ئێستا زۆربه‌یان لەگه‌ڵ گروپهكانى حه‌شد چه‌كدارن، به‌شێكشیان عه‌ره‌به هاوردهكانن ئێستا هاوكارى داعش دەکەن.
وتیشى: “ئامانجى سه‌ره‌كییان وه‌كو چۆن كوردیان له ناوچه‌كانى سه‌عدییه و مه‌نده‌لى و نه‌فتخانه و نه‌دا تاراده‌یه‌كى زۆر ده‌ركردووه، دهیانەوێت به هه‌مان شێوه له گونده‌كانى نێوان خانه‌قین و سنووره‌كه گونده كورده‌كان و ناوچه‌كانى دیكه‌ش له كورد رابماڵن، هه‌ر بۆیه عه‌ره‌بى هاورده‌ش هاوكاریانه کە ئه‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زه‌وى زارى كورد و داگیرى بكه‌نه‌وه”.
جه‌لیل فایه‌ق راشیگه‌یاند، كاتى خۆی ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ى كه كه‌سوكارى چه‌كدارانى قاعیده بوون له لایه‌ن هێزه‌كانى ئاسایش له سنوورى خانه‌قین ده‌ركران، به‌ڵام له دواى رووداوه‌كانى ساڵى 2017 جارێكى دیكه ئه‌و عه‌ره‌بانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه و هاوكارى چه‌كدارانى داعشن بۆ چۆڵكردنى گونده‌كان و به‌رچاو روونی و کۆمهكى چه‌كداره‌كان ده‌كه‌ن، مه‌به‌ستیان له‌و هاوكارییه داگیركردنى زه‌وى كوردەکانە.
سه‌باره‌ت به هاوكارى چه‌كدارانى حه‌شد كه به‌شێك له چه‌كداره‌كانیان پێشتر له نێو داعش و قاعیده بوون، ئه‌و به‌رپرسه‌ى پێشمه‌رگه روونیكرده‌وه، هه‌موو مه‌به‌سته‌كه ته‌نها بۆ دژایه‌تى كورده و ئه‌و عه‌ره‌بانه به تایبه‌تى عه‌ره‌به‌كانى هۆزى كروى له ریزه‌كانى سوپا دانه‌مه‌زراون، چونكه سوپا سه‌ربازه‌كانى ده‌گوازێته‌وه ناوچه جیاوازه‌كانى عێراق، به‌ڵام وه‌كو حه‌شد هه‌ر له سنووره‌كانى خۆیان ده‌وام ده‌كه‌ن.
له‌به‌ر په‌لاماره‌كانى داعش به ده‌یان گوندى کورد نشین له سنووره‌كانى خانه‌قین بۆ جه‌له‌ولا و سه‌عدییه و قه‌ره‌ته‌په چۆڵبوون، ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ى هۆزى كروى له جه‌له‌ولا كه پێشتر له دژى پێشمه‌رگه شه‌ڕیان ده‌كرد ئێستا به‌شێكى زۆریان وه‌كو چه‌كدار له ریزه‌كانى حه‌شد له گروپى عهئاسیى ئه‌هلى حه‌ق فه‌وجیان بۆ كراوه‌ته‌وه.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









