نوێترین زانیاری لەبارەی بەگەڕخستنی كامێرا جێگیرەكانی ناو سلێمانی

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری بەشی ئایتی و كامێراكانی هاتووچۆ لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكرد لەڕێگەی لیژنەیەكی تەكنیكی و پسپۆڕەوە دەستمان كردووە بە تێستكردنی كامێرا جێگیرەكانی هاتووچۆی ناوشار ئەگەر بزانین هیچ گرفتێكیان نییە ئەوا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بە فەرمی شۆفێران ئاگادار دەكەینەوە لە كار پێكردنیان.
موقەدەم ئاكام عەلی، بەڕێوەبەری بەشی ئایتی و كامێرا لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: هەموو ئامادەكارییەك بۆ بەگەڕخستنی كامێرا جێگیرەكانی ناوسەنتەری شاری سلێمانی تەواو بوون و لە ئێستادا لیژنەیەكی پسپۆڕو تەكنیكی لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ ڕۆژانە سەرقاڵی پشكنین و كارپێكدرنی ئەو كامێرایانەن بۆ ئەوەی بە شێوەی تێست بخرێنە كارو دواتر هەڵسەنگاندنیان بۆ بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لیژنەكەمان بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیایەكی تایبەتمەند بڕیاردەدەن ئاخۆ ئەو كامێرایانە هیچ گرفتێكیان نییە و دەكرێت بخرێنە كار یاخود نا، چونكە تا ئێستا كە ئەو كامێرایانە كاریان پێنەكراوە كێشەی تەكنیكی و نەبوونی كارەبایان هەبووە، بۆیە ئەگەر بزانین ئەو كێشانە هەر بەردەوامییان دەبێت ئێمە بۆ ڕای گشتی بڵاو دەكەینەوە.
بەڕێوەبەری بەشی ئایتی و كامێرا لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، ئەوەشی خستەڕوو، ژمارەی كامێرا جێگیرەكانی هاتووچۆ پێكدێن لە 21 كامێرا و 31 بۆكس، لە حاڵەتی بە گەڕخستنیشان بە شەودا بە فلاشێك شۆفێر ئاگادار دەكاتەوە بەڵام بە ڕۆژدا هیچ ئاگاداركردنەوەیەكی نییە، بۆیە بە شێوەیەكی گشتی لەم چەند ڕۆژەدا كارەكانی ئەو لیژنەیە كۆتایی دێت و ئێمەش شۆفێران لە كارپێكردنییان ئاگادار دەكەینەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









