یەكەم حاڵەتی گیان لەدەستدا بەهۆی دووبارەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە سلێمانی تۆماركرا

یهكێك له نهخۆشخانهكانى كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: ههوراز ئهحمهد SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
بۆ یەكەمجار حاڵەتێكی گیان لەدەستدان بەهۆی دووەم جار تووشبوون بە كۆرۆنا لە شاری سلێمانی تۆماركرا، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی سلێمانیش دهڵێت: “ئەو كەسانەی كە بۆ جاری دووەم تووشدەبن نیشانەكانیان بە قورسی تیادا دەردەكەوێت”.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بهڕێوهبهرایهتى تەندروستی سلێمانییەوە بە SNN، دراون” ئەمڕۆ بۆ یەكەمجار كارمەندێكی تەندروستی لە رەگەزی مێ كە بۆ جاری دووەمە تووشی كۆرۆنا ببێت بەهۆی كاریگەری ڤایرۆسكەوە گیانی لەدەستداوه”.
ههر بهپێى زانیارییهكان، “ئەو كارمەندە جاری یەكەم توانیویهتى سەركەوتووانه نەخۆشییەكە تێپەڕێنێت و چاك ببێتەوە، بەڵام بۆ جاری دووەم تووشی ڤایرۆسهكه بووە نیشانەكانی بە قورسی تیادا دەركەوتوون، پاش مانەوەی چەند رۆژێك لە نەخۆشخانە و بەكارهێنانی چارەسەری پێویست، بەڵام ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوه، ئەوەش یەكەم حاڵەتی گیان لەدەستدانە كە نەخۆشێك بەهۆی دووەم جار تووشبوونی بە كۆرۆنا گیان لەدەستبدات”.
پێشتر عەبدوڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی سلێمانی به SNNى راگهیاندبوو: “مەرجنییە هەركەسێك یەك جار تووشی كۆرۆنا ببێت دڵی بەوەخۆشبێت جارێكی دیكە تووش نابێتەوە، بهڵكو ئەوانەی كە بۆ دووەم جار تووش دەبن نیشانەكانیان زۆر بەقورسی تیادا دەردەكەوێت، بۆیە وەك هەموو جارێك داوای خۆپارستن دەكەین لە هاووڵاتییان”.
دوێنێ سێشهممه زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانی رایگەیاند: “یەکەم حاڵەتی گیان لەدەستدان دوای دوو جار تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ژنێکی هۆڵەندیيه و تەمەنى 89 ساڵه، دوو هەفتە دوای دووەم جار تووشبوونەوەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
17كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









