ترەمپ: بووم بە سوپەرمان و ئێستا ئەتوانم هەموو خەڵک ماچ بکەم بە ژن و پیاوەوە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
SNN
دوای تووشبوونی بە کۆرۆنا و وەرگرتنی پێکوتەیەکی دژە ڤایرۆس بۆ چارەسەر، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: “هەستم دەکرد بووم بە سوپەرمان و بە ژمارەیەک لە لایەنگرانی خۆی وت “ئێستا ئەتوانم هەمووتان ماچ بکەم بە ژن و پیاوتانەوە”.
یەکێک لە کۆمپانیا ئەمریکییەکان پێکوتەیەکی بەهێزی دایە ترەمپ تا پەتای کۆرۆنا پەکی نەخات، دوای وەرگرتنیشی ئەمڕۆ چوارشەممە قسەی بۆ ژمارەیەک لە لایەنگرانی خۆی کرد.
ترەمپ وتیشی: “ئێستا سیستمی بەرگری جەستەم زۆر بەهێزە و ترسی گواستنەوەی پەتاکەم لێناکرێت، بۆیە ئەتوانم بێم هەمووتان ماچ بکەم و کێشەی نییە”.
لە ئێستادا زیاتر لە 11 کاربەدەست و هاوکاری ترەمپ لە کۆشکی سپی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ئەمریکاش تا ئەمڕۆ 7.8 ملیۆن تووشبووی کۆرۆنای تێدایە و 214 هەزار کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە مردوون..
رۆژی 2ی ئەم مانگە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگهیاند، لهگهڵ “میلانیا”ی هاوسهری تووشی كۆرۆنا بووه.
ترەمپ لەرێگەی هەژماری خۆی لە تویتەر رایگەیاند کە خۆی و میلانیای هاوسەری تووشی کۆرۆنا بوون، لهو بارهیهوه، “كۆشكی سپی” بڵاویكردهوه “رهوشی تهندروستی ترهمپ و میلانیا جێگیره و ههردووكیان له كۆشكی سپی كهرهنتین كراوون”.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
15كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









