قەیوان گروپ تۆمەتەکانی میدیا عەرەبی و ناوخۆییەکان رەتدەکاتەوە

لۆگۆی قەیوان گرووپ
SNN
دوای ئەوەی ژمارەیەک لە میدیا عەرەبی و عێراقی و کوردییەکان راپۆرتێکیان لەسەر چالاکییەکانی کۆمپانیای قەیوان لە بواری نەوت بڵاوکردەوە، کۆمپانیاکە سەرجەم تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە و رێکاری یاسایی دەگرێتەبەر.
فاخر تەيب حسن، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری گروپی کۆمپانیاکانی قه‌یوان رایگەیاند: ھه‌ندێك میدیا هەواڵێکی هەڵبەستراویان لەسەر کۆمپانیاکەمان بڵاوکردۆتەوە ، ئێمه سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵانه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و داوای یاساییش لەسەر ئەو کەناڵە و هەموو ئەو وێبسایت و کەناڵانەی کە هەواڵەکەشیان گواستۆتەوە تۆمار دەکەین.
دەشڵێت: “ئێمه كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ین به‌دڵناییه‌وه ئەو لایەنانەی کە مونافەسەی شەریفانەی ئێمەیان پێناکرێت، ئەوا بەو شێوه‌یه ده‌یانه‌وێت زیان به كۆمپانیاكه‌مان بگه‌یه‌نن”.
وتیشی: “هەموو ئەو دۆسێیانەی کە گوایە له‌سەر کۆمپانیاکەمان هەیە، لە کاتی خۆیدا بە دواداچوونی بۆکراوە و بێبەریبوونی قەیوان بەبەڵگە لەو بوختانانە سەلمێنراوە و ئەو هەواڵە سه‌ر له‌به‌ری ناڕاست و چه‌واشه‌كارییه”.
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری گروپی قه‌یوان جه‌ختده‌كاته‌وه له‌وه‌ی، سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه یاساییه‌كانیان بۆ مامه‌ڵه‌ی نه‌وت ئاماده و به‌رده‌سته و ده‌ڵێت: “ملمان له‌موو باریكتره ئه‌گه‌ر هه‌ر كارێكی نایاساییمان كردبێت” دووپاتیشی دەکاتەوە کە ئه‌وان سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه تۆمار ده‌كه‌ن كه به‌بێ به‌ڵگه ناوی كۆمپانیاكه‌یان ده‌زڕێنن”.
گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان له‌ساڵی 1990 دامه‌زراوه و له‌بواره جیاوازه‌كانی وه‌به‌رهێنان، نه‌وت و چه‌ندین بواری دیكه كارده‌كات و باره‌گای سه‌ره‌كی له‌شاری سلێمانییه، دیارترین پڕۆژه‌ی قه‌یوان له‌مساڵدا ده‌ستپێكردنی پڕۆژه‌ی ستراتیژی شه‌قامی 100 مه‌تری شاری سلێمانییه، كه ده‌بێته یه‌كێك له‌پڕۆژه گرنگه‌كانی سلێمانی.
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
1كاتژمێر لهمهوپێشنرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
تهمموز 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
2كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









