پەرلەمانتارێکی عێراق: رێککەوتنەکەی شنگال بۆ رازیکردنی چەند دەوڵەتێکی دیاریکراوە

كۆبوونهوهكهى وهفدى ههرێم و مستهفا كازمى، سهرۆكوهزیرانى عێراق بۆ ئهنجامدانى رێككهوتنى شنگال | فۆتۆ: نووسینگهى سهرۆكوهزیران
SNN
پەرلەمانتارێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری عێراق دەڵێت: “ئەو رێککەوتنەی لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و ناوەنددا کرا بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال، مەبەست لێی رازیکردنی دڵی دەوڵەتێک بووە و پلانگێڕیی بووە”.
مەهدی تەقی ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند “رێککەوتنەکەی هەولێر و بەغدا و گۆڕینی یەکە سەربازییەکانی ناو شنگال، بابەتێکی سەیرە و نابێت بەسەر پەرلەماندا تێبپەڕێت”.
وتیشی: “مەبەست لە مۆرکردنی ئەو رێككەوتنە بۆ رازیکردنی دڵی چەند وڵاتێکە و پیلانێکە کە وڵات بۆ چوارگۆشەی سەرەتا دەگێڕێتەوە و کێشەی بەدواوە دەبێت”.
بەپێی راگەیێندراوێکی هاوبەشی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان کە ڕۆژی شەممە 10-10-2020 بڵاو کراوەتەوە و واژووی حەمید رەشید فەلیح، نوێنەری حکومەتی عێراق و رێبەر ئەحمەد، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە تێیدا هاتووە: لەپێناو گەڕاندنەوەی ئاسایش و سەقامگیری و ئاساییکردنەوەی دۆخی شارۆچکەی شنگال و بە گوێرەی بنەما دەستووری و یاساییەکان بۆ چارەسەرکردنی کۆژانەکانی خەڵکی شنگال وەک دەستپێشخەرییەک بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان و رێکخستنی چوارچێوەی کارگێڕی و ئەمنی لە شارۆچکەکە، حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان رێککەوتن.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









