ئایا 28 ملیار قه‌رزه‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم سوودى بانكى ده‌چێته سه‌ر؟

لۆگۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و دراوى 10 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: ئاگاداری وردەكاری ئەو قەرزانە نین كە حكومەتی هەرێم كردوویەتی تا بزانن ئەم قەرزانە ساڵانە سوودیان دەچێتەسەر یاخود نا؟
زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی له پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “ئێمە وەك پەرلەمانتاران بەگشتی و لیژنەی دارایی بەتایبەت ئاگاداری وردەكاری قەرزەكانی سەر حكومەت نین، هەرچەندە سەرۆكی حكومەت بەڵێنی ئەوەیدا كە بە راپۆرتێك جۆری قەرز و بڕی قەرزەكان بنێرێتە پەرلەمان، بەڵام تا ئێستا ئەو راپۆرتەمان بەدەست نەگەیشتووە، لەكاتێكدا دەبوو هەرزوو ئەو راپۆرتە لەبەردەستی پەرلەمانتاراندا بووایە”.
وتیشى: “حكومەت بۆى رووننەكردوینەتەوە ئاخۆ ئەو قەرزانەی باسی دەكات لەكێى قەرزكردووە و بۆچ مەبەستێك قەرزی كردوون، ته‌نیا ئەوەندە نەبێت كە ئەوەیان راگەیاندووە كە بەشێك لەو قەرزانە پابەندی داراین وەك مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و لەسەر حكومەت وەك قەرز تۆماركراون، بەڵام نازانین ئەو قەرزە دەرەكیانە كامانەن و بڕەكەیان چەند؟ تا بزانین ساڵانە سوودی ئەم قەرزانە چەندە و تا چەند زیان بە ئابووری هەرێم دەگەیەنن و ساڵانەش بڕەكەیان چەند زیاد دەكات”.
سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: “لەڕووی یاساییەوە حكومەتی هەرێم بۆی نییە هیچ جۆرە قەرزێك بكات، هاوكات لە پەرلەمانی كوردستانیش یاسایەك دەرچووە كە رێگە بە حكومەت دەدات لە سنوورێكی دیاریكراودا قەرز بكات، بەڵام حكومەتی هەرێم بەپێی ئەو یاسایەش قەرزی نەكردووە، بۆیە ئێمە لە چاوەڕوانی ناردنی راپۆرتەكەی حكومەتداین بۆ ئەوەی بەرچاومان روونبێت بزانین حكومەت بۆچی 38 ملیار دۆلار قەرزارە و لە كێی قەرز كردووە و بۆچی كردویەتی”.
له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ په‌رله‌مانى كوردستان كه رۆژى 6ى ئه‌یلول، به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا ماوه‌ى 10 كاتژمێر گفتوگۆ له‌سه‌ر دۆخى هه‌رێم كرا، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند: “بڕى قه‌رزه‌كانى سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم له ئێستادا گه‌یشتووه‌ته 28 ملیار دینار”.
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
2كاتژمێر لهمهوپێشنرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
تهمموز 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
9 خولهك لهمهوپێش -
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
9 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









