بەڕێوەبەری كلینیكی عەلی ناجی “فشارێكی زۆرمان لەسەرە و حكومەت وەك پێویست هاوكاری نەكردوین”

نەخۆشخانەی عەلی ناجی فۆتۆ هەوراز ئەحمەد
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری سەنتەری عەلی ناجی تایبەت بە تووشبووانی كۆرۆنا ئاماژە بەوەدەكات لەگەڵ ئەوەی سەنتەرەكەمان فشارێكی زۆری لەسەرە و مووچەی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی زۆر لەوادەی خۆی دوادەكەوێت بەڵام حكومەت وەك پێویست هاوكاری نەكردوین و هاوسەرۆكانی یەكێتی و خێرخوازان هاوكاریمان دەكەن.
سەخێڵ ئاراس، بەڕێوەبەری كلینیكی عەلی ناجی تایبەت بە تووشبووانی كۆرۆنا بەSNNی ڕاگەیاند: جێگەی داخە كە ڕۆژانە حاڵەتەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا ڕوو لە زیاد بوون دەكەن، لە كاتێكدا سلێمانی لە كۆنتڕۆڵكردنی تەواوەتی ڤایرۆسی كۆرۆنا نزیك بوویەوە و نەخۆشخانەكان بەرەو چۆڵ بوون دەڕۆشتن، بەڵام بەهۆی پابەندنەبوونی هاووڵاتیان و زۆر بوونی تێكەڵاوی جارێكی دیكە دۆخێكی چاوەڕواننەكراو بەرۆكی سلێمانی گرتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو ژمارە تووشبووە زۆرەی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی بە گشتی بوونیان هەیە و سەنتەرەكەی ئێمەش فشارێكی زۆرمان لەسەرە بەڵام بەهۆی ئەوەی حكومەت و وەزارەتی تەندروستی نەیتوانیوە لە ئاست ئەو پێداویستیانەدا بێت كە پێویستە لە سەنتەرەكەماندا هەبێت لەوانەیە ئێمەش نەمانتوانیبێت بە پێی پێویست بەدەم هاووڵاتیانەوە بین، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانی هەرچییان پێكرابێت بۆیان كردوین.
بەڕێوەبەری كلینیكی عەلی ناجی تایبەت بە تووشبووانی كۆرۆنا ئەوەشی خستەڕوو، لەلایەن هاوسەرۆكان و دەزگای مرۆیی مام و چەند خێرخوازێكی دیكەوە هاوكاری كراوین و پێداویستی ناو سەنتەركەمان بۆ دابینكراوە، هاوكات ئەو پشكنینانەشی كە ڕۆژانە ئەنجام دەدرێت بەشێكی زۆریان ئەنجامەكانیان تووشبوونە بەكۆرۆنا بۆیە تەنها داوای خۆپارێزی لە هاووڵاتیان دەكەین.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









