
-SNN بریار محەمەد
بەپێی ئامارێكی فەرمانگەی هەماهەنگی قەیرانەكانی سەر بە وەزارەتی ناوەخۆی جكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێستادا هەرێمی كوردستان نزیکەی 862 ئاوارەو پەنابەر ماون و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان بەگوێرەی پێویست نییە.
بە گوێرەی ئەو ئامارانەی کە SNN لە حکومەتی هەرێمی وەرگرتووە،
لە ئێستادا هەرێمی كوردستان 861 هەزار و 996 ئاوارە و پەنابەری لە خۆگرتووە، لەو ژمارەیە 375 هەزار و 737 کەسیان ئاوارەی ناوخۆن و 740 هەزار و 239 کەسیان
پەنابەری سورین و 440 هەزار و هەشت کەسیان لە تورکیاوە ئاوارەبوون و 611 هەزار و 10 کەسیان ئێرانین و 705 پەنابەری فەڵەستینیش لە هەرێم بوونی هەیە.
هەر بە پێی ئامارەكەش زۆربەی ئاوارە و پەنابەرەكان لە هەرێم لەگەڵ كۆمەڵگەی خانەخوێ دەژین، لە كاتێكدا تەنها 37% لەوانە لە ناو كەمپەكان دەژین كە ژمارەیان 37 كەمپە، 49% ئاوارە و پەنابەران لە پارێزگای هەولێر دەژین، 30%لە پارێزگای دهۆك، 21%لە پارێزگای سلێمانی.
لە ئامارەكەدا ئەوەش هاتووە، وەك دەستنیشانکراوە، پڕۆسەی ئاوارەبوون بۆ هەرێمی كوردستتان بەردەوامە بۆنمونە، لە ئەیلولی ٢٠٢٠ نزیکەی 851 ئاوارە و پەنابەر هاتوونەتە هەرێمی كوردستان، ئەمەش بەهۆی خراپی بارودۆخی ژیان و نەبوونی دەرفەتی كار وكەمی خزمەتگوزارییەكان و ناسەقامگیری و ئاسایش.
ئەوەش خراوەتە روو: لە كاتێكدا تاكو ئێستا ئاوارە و پەنابەر خوازیارن بگەڕێنەوە كەمپەكان بۆئەوەی ناوی خۆیان تۆماربكەن لە بەڕێوەبەرایەتی كەمپەكانی هەرێمی كوردستان، بەهۆیەوەش نزیكەی 174 خێزان كە لە 827 كەس پێكهاتوون لە ئاوارەی نوێ روویان لە كەمپەكانی پارێزگاكانی هەولێر كردووە، هەروەها لە پارێزگای سلێمانی 41 خێزان كە دەكاتە 194 كەس لە ئاوارە هاتوونەت، كەمپەكان. هەروەها لە پارێزگای دهۆك 92 خێزان كە دەكاتە 332 كەس لە ئاوارە هاتونەتە كەمپەكان.
هەروەها ژمارەی ئەو پەنابەر و ئاوارانەی کە گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان 133 هەزار و یەک خێزانە، کە 560 هەزار و 500 كەس لە پارێزگای هەولێر 116 خێزان 575 كەس گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان، لە پارێزگای سلێمانی 41 خێزان، واتە 194 كەس كەمپەكانیان جێهێشتوە، لە پارێزگای دهۆك 967 خێزان واتە 837 هەزار كەس کەمپەکانیان جێهێشتووە و گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان، بەڵام بە گشتی ڕێژەكە روو لەكەمیە.
لە راپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە حکومەتی هەرێم ساڵانە پێویستی بە 933 ملیۆن دۆلار هەیە بۆ هاوکاریکردنی ئاوارە و پەنابەرەکان.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
23كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









