تورکیا بۆ ماوەیەک وەزیری دەرەوەی یۆنان لە ئاسماندا پەکدەخات

هێڵی ئاسمانی یۆنان
SNN
حکومەتی یۆنان ئەمڕۆ پێنجشەممە تورکیای بەوە تۆمەتبار کرد بەوەی بە ئەنقەست فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی یۆنانی لە ئاسماندا هێشتۆتەوە کە وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی لەناودا بووە.
لایەنی تورکیش وەڵامی داوەتەوە کە بە ئەنقەست نەبووە و فڕۆکەکە بێ بوونی رێچکەی یاسایی ئاسمانیی لە بەغداوە فڕیوە و دوای رێکخستنەوەی رێڕەوەکەی، رێگە دراوە بەسەر ئاسمانی تورکیادا بڕفێت.
ماوەیەکە ئەسینا و ئەنقەرە لەیەک زویرن و پەیوەندییان باش نییە بەهۆی ناکۆکییان لەسەر سنوورە ئاوییەکانی نێوانیان، کە هەردووکیان ئەندامی پەیمانی باکووری ئەتڵەسیشن.
ستيليوس بيتساس وتەبێژی حکومەتی یۆنان دەڵێت: “ئەو کارەی تورکیا تەشخەڵەیە بە سەروەریی یۆنان و سکاڵامان داوەتە دەست دەسەڵاتدارانی تورکیا لەسەر ئەو کارەیان”.
لایخۆیەوە حامی ئاکسۆی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وتی: “فڕۆکەکەی نیکۆس دینداس وەزیری دەرەوەی یۆنان بێ هیچ مەرامێک پەک خراوە بۆ ماوەیەکی کورت و هیچ نیازێکی خراپی لەپشتەوە نەبووە”.
وتیشی: “فڕۆکەکە بێ روونکردنەوەی رێچکەی خۆی هاتۆتە ناو بواری هەوایی تورکیاوە و دوای ئەوەی لایەنی عێراقی بۆیان روونکردینەوە، رێگەمان پێداوە بە ئازادی بڕفێت”.
راشیگەیاند “رۆژی 14ی مانگ رێگەپێدانمان کردووە بۆ هێڵێ ئاسمانیی یۆنان تا فڕۆکەکەی وەزیری دەرەوەیان بە ئاسمانی ئێمەدا بەرەو بەغدا بچێت”.
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
4كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3 خولهك لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3 خولهك لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









