مەحمود عوسمان: ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر دەرئەنجامی ڕیفراندۆم بوون

مەحمود عوسمان
SNN-عەلی حەمە سەعید
مەحمود عوسمان سیاسەتمەتداری كورد باس لە وردەكاری ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر و كشانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە دەكات، ئاماژە بەوەدەكات ڕیفراندۆم هۆكاری پشت رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرن و ناكرێت تەنها هێزێك بە تاوانبار بزاندرێت.
د. مەحمود عوسمان، سیاسەتمەتداری كورد بە SNNی راگەیاند: ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر هۆكاری تایبەت بەخۆی هەبوو، چونكە پێش 16ی ئۆكتۆبەریش حكومەتی عێراق هەمیشە داوای ئەوەی لە حكومەتی هەرێم دەكرد كە دەبێت ئەو ناوچانەی لەژێر دەستی پێشمەرگەدان چۆڵی بكەن و سوپای عێراق بگەڕێتەوە ئەو ناوچانە.
وتیشی: “حكومەتی هەرێمیش بەم داوایەی عێراق ڕازی نەبوو بەوەی كە ئەو ناوچانە بە خوێنی هەزاران پێشمەرگە ڕزگاركراون، بۆیە هەمیشە عێراق بەدوای بیانوویەكدا دەگەڕا بۆ ئەوەی ئەو ناوچانە بگەڕێنێتەوە ژێر ڕكێفی خۆی”.
ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتی عێراق ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی بە هەلێكی زۆر گونجاو زانی بۆ ئەوەی بیكاتە بیانوویەك بۆ هێرشكردنە سەر كەركوك و داگیركردنەوەی ناوچەكە، هاوكات ئەمریكاش گڵۆپی سەوزی بۆ حكومەتی عێراق هەڵكردبوو بەوەی هێرشبكاتە سەر ناوچەكە.
بەوتەی ئەو سیاسەتمەدارە، هەریەكە لە ئێران و توركیاش هاوكاری عێراقیان دەكرد لە گرتنەوەی كەركوك، بۆیە ڕیفراندۆم بووەهۆی ئەوەی عێراق ئەو ناوچانە بگرێتەوە و بیانخاتەوە ژیر ڕكێفی خۆی.
ئەوەشی خستەڕوو، ناكرێت لەم ڕووداوانەدا بە تەنها هێزێك تاوانبار بكرێت و هێزێكی دیكە بێتاوان بكرێت، چونكە كاتێك ڕیفراندۆم كرا بە ڕەزامەندی هەموو هێزە سیاسییەكان كرا دەبێت دەرئەنجامەكەشی هەموو هێزە سیاسییەكان قبوڵی بكەن، بۆیە ئێمەی كورد هەمیشە خەریكی ئەوەین یەكتر تۆمەتبار بكەین لەبری ئەوەی یەكگرتوو بین كە ئەمە كارێكی زۆر خراپە و ئەم تۆمەتباركردنە هەمیشە دوژمن سوودی لێ بینیوە و گەلی كوردی زیاتر پەرتەوازە كردووە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









