بایکۆتی دادنوسەکانی سلێمانی و گەرمیان و چەمچەماڵ بەردەوامە

SNN-سیروان حه‌سه‌ن
فهرمانگهكانى دادنووس له سنوورى گه‌رمیان و سلێمانى و چه‌مچه‌ماڵ ماوه‌ى سێ رۆژ بایكۆتى ده‌وامیان كردووه و له نێو خۆیانیشدا رێكه‌وتوون له دواى وه‌رگرتنى مووچه 30 رۆژ ده‌وام بکەن، ئه‌گه‌ر مووچه نه‌درا بایكۆت ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له له دادنووسى كه‌لار به SNN ی راگه‌یاند: وه‌كو فهرمانگهكانى دادنووس له گه‌رمیان له ناوچه‌كانى كه‌لار و رزگارى و كفرى و خانه‌قین، هه‌روه‌ها له سنوورى سلێمانى و چه‌مچه‌ماڵ و شۆرش و چه‌ند شوێنێكى تر ماوه‌ى سێ رۆژه بایكۆتى ده‌واممان كردووه.
وتیشى، هۆكارى بایكۆته‌كه‌یان بۆ دواكه‌وتنى مووچه و لێبرینى مووچه دەگەڕێتەوە. هه‌روه‌ها داواكارییه بۆ ئه‌وه‌ى حكوومه‌ت له گه‌ڵ چاككردنى مووچه پله به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ره‌كان ده‌سپێبكاته‌وه كه ماوه‌یه‌كى زۆره رایگرتووه.
باسیشى له‌وه‌كرد، فه‌رمانبه‌ره‌كانى فه‌رمانگه‌ى دادنووس له نێو خۆیاندا رێككه‌وتون له‌مه‌ودوا هه‌ركاتێك مووچه هات بۆ ماوه‌ى 30 رۆژ ده‌وام بكه‌ن، ئه‌گه‌ر له‌و 30 رۆژه زیاتر مووچه دواكه‌وت ئه‌وا بایکۆتى ده‌وام ده‌كه‌ن، واتا ده‌وامكردنیان له‌مه‌ودوا به پێى مووچه‌كه‌یان ده‌بێت و ئاماده‌نابن به بێ مووچه ده‌وام بكه‌ن.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









