وێنه:یانه‌ی نه‌ورۆز ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ پلە یەکی عێراق و نایابی كوردستان چڕتر كردووەته‌وه

دیمەنێک لە راهێنانەکان
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی یارییه‌كانی جامی عێراق و خولی پله‌یه‌كی عێراق و خولی نایابی كوردستان، یانه‌كان ئاماده‌كارییه‌كانیان چڕتر كردووەته‌وه بۆ به‌شداریكردن له ركابه‌رییه‌كان و یانه‌ی نه‌ورۆزیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته مه‌شقه‌كانی چڕتر كردووەته‌وه.
یانه‌ی نه‌ورۆز ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ هه‌رسێ خولی پله‌یه‌كی عێراق و جامی یانه‌كانی عێراق و خولی نایابی كوردستان به‌رده‌وامی هه‌یه و ماوه‌ی مانگێكه به‌ئه‌نجامدانی كه‌مپی مه‌شق و راهێنان و ئه‌نجامدانی چه‌ند یارییه‌كی دۆستانه خۆی بە باشی ئامادەکردووە.
سلێمان نوری راهێنه‌ری تیپه‌كه ئه‌وه‌ی راگه‌یاند:” ئیشی راهێنه‌ر به تایبه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زۆر قورسه، چونكه هه‌موو كاره‌كان له‌سه‌ر راهێنهرەو یاریدهدهرهكهیهتی، هه‌روه‌ها دانیشتنی یاریزان بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ ئه‌ركی ئێمه‌ی زیاتر قورس‌تر كردووه، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا تیپه‌كه له ئێستادا له‌سه‌دا 50 ئاماده‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ش پێویستمان به دوو یاریزانی تر هه‌یه بیگوازینه‌وه ریزه‌كانمان به تایبه‌تی له هێڵی هێرشبردن”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا:” ئێمه ئێستا پێویستمان به یاری دۆستانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی لێكتێگه‌یشتن له نێوان یاریزانان دروست ببێت، بۆیه ئیش له‌سه‌ر 11یاریزان ناكه‌ین كه یاری ده‌كه‌ین، به‌ڵكو من ده‌مه‌وێت 25یاریزانهكهم له هه‌موو روویه‌كه‌وه ئاماده بێت، له‌به‌رئه‌وه نایشارمه‌وه من له هه‌موو كاره‌كانم ئامانجێكم هه‌یه، بۆیه ده‌مه‌وێت یاریزانه‌كانیشم والێبكهم كه بۆ ئامانجه‌كان یاری بكه‌ن”.
له‌لای خۆیه‌وه ئاراس مسته‌فا یاریزانی به ئه‌زموونی یانه‌ی نه‌ورۆز باس له‌وه ده‌كات:” یانه‌ی نه‌ورۆز ئامانجی له به‌شداریكردنی له خولی پله‌یه‌كی عێراق به ئامانجی سه‌ركه‌وتن بۆ خولی نایابی عێراقە، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه ماوه‌ی سێ هه‌فته‌یه له كه‌مپی مه‌شق و راهێنانداین بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوان به خوای گه‌وره به ده‌ستپێكێكی باش به‌شداری یاریه‌كان بكه‌ین”.
وتیشی:” ئه‌ركمان قورس‌تر ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو یارییه‌كمان وه‌ك یاری كۆتایی وایه ته‌نانه‌ت بهرامبهربوونمان له یارییه‌كاندا وه‌ك دۆڕاندن وایه بۆ ئێمه، له‌به‌رئه‌وه ئێمه ته‌نیا بۆ نازناوه‌كه ده‌جه‌نگین و ده‌مانه‌وێت سه‌ركه‌وین بۆ خولی نایابی عێراق”.
ئیبراهیم محه‌مه‌د یاریزانی لاوی یانه‌كه رایگه‌یاند:” به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌ركی قورس‌تر له سەر یاریزانه به ئه‌زموونه‌كان، چونكه ئێمه یه‌كه‌مجارە به‌شداری خولی عێراق ده‌كه‌ین دوای ئه‌وه‌ی له ئاستی لاوانه‌وه بانگهێشتی تیپی یه‌كه‌م كراوین و ئه‌زموونمان كه‌متره، به‌ڵام به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی راهێنه‌ر بۆ ئێمه زۆر زۆر گرنگ بوو، له‌به‌رئه‌وه ده‌مانه‌وێت له خولی پله‌یه‌كی عێراق سه‌ركه‌وین بۆ خولی نایاب و له خولی كوردستانیش نازناوه‌كه به‌رز بكه‌ینه‌وه”.
یانه‌ی نه‌ورۆز به پاڵپشتی سه‌رۆك و ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه ده‌یه‌وێت ئه‌مساڵ جیاواز له ساڵانی رابردوو به‌ئاست و ئه‌نجامی گه‌وره‌تره‌وه به‌شداری ركابه‌رییه‌كانی خوله‌كانی كوردستان و عێراق بكات به جۆرێك ده‌یانه‌وێت بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی یانه‌كه سه‌ركه‌ون بۆ خولی نایابی عێراق و له كوردستانیش نازناوی خوله‌كه به‌رز بكه‌نه‌وه.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









