ههڵهبجه: هێرشكرایه سهر پۆلیسێك لهكاتى ئهركدا و بهسهختى بریندار كرا

وێنهى پۆلیسه برینداركراوهكه له نهخۆشخانهى فریاكهوتنى ههڵهبجه | فۆتۆ: عهلى حهمهسهعید
بهرهبهیانى ئهمڕۆ شهممه ژمارەیەك راوچی لە ناوچەی نەوڕۆڵی پارێزگای هەڵەبجە لەكاتی ئەركدا هێرشیانكردووهته سەر پۆلیسێكی دارستان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە-ش دەڵێت: “بەدواداچونمان دەستپێكردووە”.
مولازم فەرمان عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە بە (SNN)ی راگەیاند: “شەوی رابردوو لەكاتی بەجێگەیاندنی ئەركدا یەكێك لە كارمەندەكانمان بە ناوی (شاخەوان عەباس) لەگەڵ مەفرەزەیەكی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە سەردانی رووباری سیروانى لە ناوچەی نەورۆڵی كردووه بۆ چاودێریكردن و كۆكردنەوەی تۆڕی راوچیانی ماسی، بەڵام لە لایەن ژمارەیەك راوچییەوە هێرشى كراوهته سەر و بە سەختی بریندار كراوه”.
وتیشى: “هێرشەكە كاتێك كراوەتە سەر ئەم كارمەندە مەفرەزەكە ئەم كارمەندەیان داناوە لە نزیك رووبارەكە و تیمەكەی تر بە بەلەم رۆیشتوون بۆ كۆكردنەوەی تۆڕەكان لەناو ئاوەكە دا، بەڵام كاتێك گەڕاونەتەوە دەبینین لەلایەن چەند راوچییەكەوە بە ئاسن و دار و چەند كەرەستەیەكی دیكە هێرشكراوەتە سەرى و بەسەختی برینداریان كردووە و راوچیەكانیش هەڵاتوون”.
وتەبێژى پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: “بەهۆی سەختی برینی ئەو كارمەندەمانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراوه، هاوكات لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونمان بۆ دەستگیركردنی تاوانباران دەستپێكردووە و بۆئهوهى تاوانكاران بە تووندی رووبەڕووی سزا بكرێنەوە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









