فڕۆكهخانهى سلێمانى: خۆتان بهدووربگرن لەو کۆمپانیایانەی تکت بە گران دەفرۆشن

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەکات خۆیان بەدووربگرن لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەی تکت بە گران دەفرۆشن، بەڕێوەبەری گشتی ئهو فڕۆكەخانەیهش دهڵێت: “ھەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەكەینەوە كه باس له ئاسایی كردنهوهى گهشتهكان دهكهن”.
تاھير عبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند: “ئەوەی دەبینرێت كۆمەڵێك كۆمپانیای بیانی کە لقیان لە ھەرێمی كوردستان ھەیە بلیتی گەشتكردن بە گرانتر دەفرۆشن بەو كەسانەی لە ئەوروپا و ھەر وڵاتێكی دیكە گیریانخواردووە و دەیانەوێت بگەڕێنەوە كوردستان و بە پێچەوانەوە، بۆیه داوا دهكهین هاووڵاتیان خۆیان بەدووربگرن لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە”.
وتیشى: “تاوەكو ئێستا ھیچ رێنماییەکمان بۆ دەستپێكردنەوە و ئاساییکردنەوەی گەشتی فڕۆكەی گەشتیاری بەدەست نەگەیشتووە وە وەک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی پێمان باشە ئەو گەشتانە ئەنجام بدرێت، بەڵام بە مەرجێک نرخی تکتەکان لەگەڵ توانای دارایی ھاووڵاتیان بگونجێت و لەژێر چاودێری و جێبەجێ کردنی رێنماییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستاندا بێت”.
بەپێی بڕیاری دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقی تاوەکو 22ـی ئایار، سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەی گەشتیاری لە تەواوی فڕۆکەخانەکانی عێراق هەڵپەسێردراون، لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی رێنماییەكانی تایبەت بە بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









