“وهزیرى دارایی ههرێم دانى بهوهدا ناوه كه 21 ههزار كهسیان بهنهێنى دامهزراندووه”

ئاوات شێخ جهناب، وهزیرى دارایی و ئابوورى حكومهتى ههرێم | فۆتۆ: پهرلهمانى كوردستان
SNN – عەلی حەمە سەعید
ههرچهنده ئەنجوومەنی راژەى حكومهتى ههرێم دامەزراندنی 21 هەزار كەس بهنهێنى رەتكردهوه، بەڵام پەرلەمانتارێكی عێراق رایدهگهیهنێت: وەزیری دارایی هەرێم لە پەرلەمان دانی بەوەداناوە كە لەماوەی سێ ساڵدا زیاتر لە 21 هەزار كەسیان بەدزییەوە دامەزراندووە”.
د. ڕێبوار كەریم، ئەندامی سەربەخۆ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند: “بابەتی دامەزراندنی فەرمانبەران بەشێوەیەكی نهێنی لە هەرێمی كوردستان پەیوەندی بە خانەنشینكردنی فەرمانبەران و پڕكردنەوەی شوێنەكانیانهوه نییە، بەڵكو ئەو دامەزراندنانە جیاوازن بەنهێنی ئەنجام دراون، وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم لە پەرلەمان خۆی دانیپێداناوە، بەجۆرێك لە ساڵی 2017 بە گوێرەی سیستمی بایۆمەتری ژمارەیی فەرمانبەران بریتیبووە لە ملیۆنێك و 249 هەزار كەس، بەڵام وەزیری دارایی بە ڤیدیۆ وتەكانی تۆماركراوە لە 28ى تهمووزى 2020 ئەوە ئاشكرادەكات كە ژمارەی فەرمانبەران بۆ ملیۆنێك و 270 هەزار كەس بەرزبووتەوە”.
وتیشى: “بەوپێیە بێت تەنیا لە ماوەی سێ ساڵدا 21 هەزار كەس بە نهێنی دامەزراون، ئەوە سەرەڕای ئەوەی لەماوەی ئەو سێ ساڵەدا ژمارەیەكی زۆر لە فەرمانبەران بەهۆی تەمەنی یاساییانەوە خانەنشینكراون كە دەبوو ژمارەی فەرمانبەران زۆر كەم بكات، بەڵام بە پێچەوانەوە زیادیكردووە لەكاتێكدا بە ئاشكرا هیچ پرۆسەیەكی دامەزراندن بۆ دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان و چین و توێژە جیاوازەكانی هەرێم رانەگەیەندراوە”.
ئەو پەرلەمانتارەی عێراق ئەوەشی خستەڕوو :”ژمارەكان لە واقیدا ئەوەمان پێدەڵێن كە لەبری ئەوەی ژمارەی فەرمانبەران كەمبكات بەهۆی خانەنشینییەوە، بەڵام 21 هەزار كەس زیادیكردووە، چۆن زیادیكردووە چۆن خەڵكیان دامەزراندووە ئهوه خۆیان دەزانن”؟!
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
13 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
13 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








